Erbil 15°C ھەینی 03 ئایار 17:53

لەسالیادی کارەساتی شنگالدا کچێکی دیکەی ئێزدی رزگار کرا

ناوی ''رەهەف سلێمان''ه‌و تەمەنی ١٢ ساڵه‌
کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ  هه‌ینى 3/8/2018، هاوکات لەگەڵ یادی کارەساتی كوردانى ئێزدی، کچێکی دیکەی ئێزدی رزگار کرا.

بەرپرسی نووسینگەی رزگارکردنی کوردانی ئێزدی حسێن قائیدی، رایگه‌یاند'' ئەمڕۆ کچێکی دیکەی کوردی ئێزدی بە ناوی ''رەهەف سلێمان'' لە تەمەنی ١٢ ساڵیدا کە خەڵکی کۆمەڵگەی تلبەناتی سەر بە قەزای  شنگالە لە سووریا ڕزگار کرا.

وتیشى" لە رزگارکردنی کوردانی ئێزدی بەردەوام دەبین و هەموو رێگایەک دەگرینەبەر بۆئەوەی تەواوی ئەو کەسانە رزگاربکەین کە تا ئێستا لە دەستی داعشدا ماون. 

رەهەف سلێمان ئەو کچەی کە ئەمڕۆ ئازاد کرا، چوار ساڵ بەر لە ئێستادا لە رێککەوتی ٣-٨-٢٠١٤ تیرۆریستانی داعش رفاندیان.

لە رۆژێکی وەک ئەمڕۆدا لە ٣ـی ئابی ٢٠١٤، تیرۆریستانی داعش هێرشیان کردە سەر شارۆچکەی شنگال و کۆمەڵکوژیان دژی ئێزدیان ئەنجام دا.

زیاتر لە ٦ هەزار ئێزدیان رفاند و ٣٦٠ هەزار ئاوارەی هەرێمی کوردستان کران و ١٠٠ هەزاریشیان ئاوارەی دەرەوەی وڵات بوون و زیاتر لە هەزار و ٢٠٠ کەسیش کوژران و هەموو مەزارگە و شوێنە ئاینییەکانیش لە ناوبرد و زیاتر لە ٦٠ گۆری بەکۆمەڵیش تا ئێستا دۆزرانەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.