ئەندامێکی لیژنەی بە جینۆسایدناساندنی کەیسی ئێزدیان دەڵێ، ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لیژنیەکی پێکهێناوە بۆ لێکۆڵینەوە لە کەیسی ئێزدیان.
له ٣ ئابی 2014، تیرۆریستانی داعش دهستیان بهسهر شنگال و ناوچه ئێزیدینشینهكان گرت كه زیاتر له شهش ههزار كهسی كوشت و زیاتر له شهش ههزاری تریش ڕفێنڕان، به تایبهتی له ناویاندا كچ، ژن و منداڵ زۆر بوون كه دواتر كڕین و فرۆشتنیان پێكرا، تا ئێستاش سێ ههزار و 102 كهسی ئێزیدی به تایبهت كچ و ژن ڕزگار نهكراون.
حوسێن قاسم حەسوون، ئەندامی لیژنەی بە جینۆسایدناساندنی کەیسی ئێزیدان کە شارەزایی تاوانە نێودەوڵەتییەکانیشە، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان راگهیاند'' هەموو هەوڵێک بەردەوامن بۆ بە جینۆسایدناساندنی دۆسیەی ئیزدییان، لە ڕووی سیاسییەوە لە لایەن کۆنگرێس و پەرلەمانە وڵاتە جیاوازەکان بە جینۆساید ناسێنراوە کەچی تا ئێستا لە ڕووی یاساوە دادگاوە بڕیاری بۆ داوەو ئەمەش کێشەیەکی یاساسییە نەک سیاسی.
دەشڵێت'' ئێمە هەموو هەوڵێک دەدەین ئەم پرسە لە ڕووی یاساییەوە بە جینۆساید بناسرێت بەڵام کێشەکە ئەوەیە عیراق ئەندام نییە لە دادگایی نێودەوڵەتی و هاوکاریش ناکات ئەم دادگایە لێکۆڵینەوە لەگەڵ ئەم تاوانەدا بکات.
ناوبراو ئاماژەیشی دا، تا ئێستا عیراق زانیاری لەسەر ئەم دۆسیەیە نییە ، چونکە ئەمە تاوانێکی نێودەوڵەتییە و جگە لەمەش عیراق تا ئێستا ئەم تاوانە بە تاوانێکی تیرۆری ناودەبات ئەمەش هەڵەیەکی گەورەیە.
ناوبراو زیاتر گوتی'' ئێستا ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بە بڕیارێک لیژنەیەکی تایبەتی نێودەوڵەتی پێکهێناوە بۆ لێکۆڵینەوە بە سەرپەڕشتی پارێزەرێکی بەڕیتانیایی و، حکوومەتی هەرێمی کوردستانیش بە هەنگاوێکی باشی لە قەڵەمداوە و هاوکاری زۆری ئەولیژنەیە دەبێ.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.