به‌پێى هه‌واڵێكى ( نیویۆرك تایمزى ) ئه‌مریكى، كه له زارى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا وه‌رگیراوه، ئه‌مڕۆ هه‌ینى 3ى ئابى 2018، مایك پۆمپیۆ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى وڵاته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ مه‌ولود چاوشئۆغلۆ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى توركیا رازى بوون له ئه‌نجامدانى كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له سینگاپۆر به مه‌به‌ستى چاره‌سه‌رى كێشه‌كانى نێوان هه‌ردوو وڵات.
وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا هیزه‌ر ناوریت ڕایگه‌یاند: مایك پۆمپیۆ له‌گه‌ڵ شاندى چاوشئۆغلۆ له‌سه‌ر په‌ڕاویزى كۆبوونه‌وه‌ى وه‌زیرانى هه‌رێمى له سینگاپۆر كۆبوونه‌وه، و "ئه‌وان ده‌رباره‌ى ژماره‌یه‌ك كێشه قسه‌یان كردووه، و گفتوگۆیه‌كى دروستكه‌ریان ئه‌نجامداوه و هه‌روه‌ها ڕ‌ازى بوونه له هه‌وڵدان تا كێشه‌كانى نێوان هه‌ردوو وڵات چاره‌سه‌ر بكه‌ن".
ڕۆژى چوارشه‌ممه‌ى رابردوو به‌رێوبه‌رایه‌تى دۆناڵد تره‌مپى سه‌رۆكى وڵاته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا سزاى داراى به‌سه‌ر هه‌ر یه‌ك له وه‌زیرى داد و وه‌زیرى ناوخۆى توركیادا سه‌پاند و به‌وه تۆمه‌تباریانى كرد كه ئه‌ندرو برونسۆن قه‌شه ئه‌مریكییه‌كه‌یان ده‌ستگیركردووه و سزایان به‌سه‌ر سه‌پاندووه.
هاوكات مایك پۆمپیۆ به‌و په‌یامنێرانه‌ی كه له‌گه‌ڵ خۆى له گه‌شته‌كه‌دا بوون بۆ سینگاپۆر ڕایگه‌یاند: پیویسته توركیا تێبینى ئه‌وه بكات كه كات ده‌ڕوات، ئێستا كاتى ئه‌وه هاتووه قه‌شه برونسۆن بگه‌ڕێته‌وه.
هه‌روه‌ها پۆمپیۆ له باره‌ى سزادانى توركیا، وتى: هیواى ئه‌وه ده‌خوازم كه ئه‌وان ئه‌وه وه‌ك راستییه‌ك ببینن كه ئێمه زۆر جدیین و ئێمه ئه‌مه وه‌ك یه‌كێك له كێشه‌كانمان داده‌نێین كه له‌گه‌ڵ توركه‌كاندا هه‌مانه ".
مایك پۆمپیۆ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى وڵاته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا له درێژه‌ى قسه‌كانیدا وتى: پێویسته قه‌شه ئه‌ندرو برونسۆن بگه‌ڕێته‌وه وڵاتى خۆى هه‌روه‌ك هه‌موو ئه‌مریكیه‌كان كه گیراون له‌لایه‌ن حكومه‌تى توركیا، ئه‌وان خه‌ڵكانێكى بێ تاوانیان گرتووه و بۆ ماوه‌یه‌كى درێژه له زیندانن، ئه‌وانه خه‌ڵكى ساده‌ن و بێ تاوانن، و ئێمه كار بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ین تا ڕێگایه‌ك بدۆزینه‌وه بۆ به‌ره‌وپێش چوون، ئومێده‌وارم ئێمه بتوانین بگه‌ینه ئه‌نجام.
هاوكات وڵاته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا كار بۆ ئازادكردنى سێ كارمه‌نده توركیه‌كه‌ی باڵیۆزخانه‌ى ئه‌مریكا كه له‌لایه‌ن توركیاوه ده‌ستگیر كراون.
جێى ئاماژه‌یه قه‌شه ئه‌ندرو برونسۆن ئه‌مریكى ماوه‌ى چه‌ند مانگێكه له توركیا زیندانیكراوه، به‌ر له ماوه‌كانى رابردوو به‌هۆى ته‌ندروستى خراپى دادگا بڕیاریدا به گواستنه‌وه و ده‌ستبه‌سه‌ركردنى له ماڵه‌كه‌ى له شارى ئیزمیر، به‌هۆى دادگایى كردنى ناوبراوه‌وه په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان ئه‌نقه‌ره و واشنتۆن گرژى و ئاڵۆزى تێكه‌وتووه و توركیا قه‌شه ئه‌مریكییه‌كه‌ى به تۆمه‌تى سیخوڕ‌ى تۆمه‌تبار كردووه و ئه‌مریكاش داواى ئازادكردنى ده‌كات.
ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕانى/ سیروان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.