Erbil 9°C شەممە 11 کانوونی دووەم 21:52

دوای ئه‌وه‌ی مه‌دالیاکه‌ی لێدزرا کۆچه‌ر بیرکار مه‌دالیایه‌کی تازه‌ وه‌رده‌گرێت

قانع تۆ له‌ كوێ ئاشه‌وانیت ئه‌كرد، كۆچه‌ر بیركار له‌وێ له‌ دایك بوو
کوردستان TV
100%

كۆچه‌ر بیركار ئه‌و گه‌نجه‌ كورده‌ی كه‌ بووه‌ خاوه‌نی گه‌وره‌ترین خه‌ڵاتی زانستی بیركاری له‌سه‌ر ئاستی جیهان په‌یامێك بۆ گه‌له‌كه‌ی بڵاوده‌كاته‌وه‌.

خه‌ڵاتی فیڵدز له‌ ساڵی 1932ـه‌وه‌وه‌ ده‌درێ به‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ بواری بیركاریدا داهێنان ده‌كه‌ن. خه‌ڵاته‌كه‌ له‌سه‌ر ناوی زانای بیركاری جۆن چارڵس فیڵدزی كه‌نه‌دی ناونراوه‌

كۆچه‌ر بیركار كه‌ دوێنێ له‌ ڕێوڕه‌سمێكی فراواندا خه‌ڵاتی "فیڵدز"ی پێ به‌خشرا و له‌ ریوره‌سمه‌كه‌دا گوتی"ھیوادارم به‌م خه‌ڵاته‌، بزه‌یه‌ك بخه‌مه‌ سه‌ر لێوی چل ملیۆن كورد" ، كه‌مێك پێش ئێستا له‌ لاپه‌ڕه‌ی فه‌رمی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه‌.

بیركار له‌ په‌یامه‌كه‌یدا ده‌ڵێ"كه‌زۆر حه‌زم ئه‌كرد هه‌ر ئیسه‌ چوومایه‌ته‌ سه‌ر گڵكۆكه‌ی قانع و پێم وتایه‌ كه‌ خه‌مت نه‌بێ، كوردیش ئه‌توانێ پێشكه‌وێ. پێم وتایه‌ قانع تۆ له‌ كوێ ئاشه‌وانیت ئه‌كرد، كۆچه‌ر بیركار له‌وێ له‌ دایك بوو، له‌وێ فێر بیركردنه‌وه‌ بوو، له‌وێ خولیای بیركاری بوو. حه‌زم ئه‌كرد كێله‌كه‌یم ماچ كردایه‌ و پێم وتایه‌ ده‌ ئیتر به‌ ئارامی بنوو".

ئه‌و زانا كورده‌ی بیركاری نووسیویه‌تیشی"زۆر خۆشحاڵم ئه‌گه‌ر ئه‌م هه‌واڵه‌ كه‌مێ خه‌می دڵی هه‌ر كورد و ناكوردێكی ڕه‌واندبێته‌وه‌. هیوادرام ئه‌مه‌ ببێته‌ هانده‌ر بۆ زیاتر تێكۆشانی خوێنه‌ری كورد و بۆ باشتر ناساندن و ڕێزگرتنی زانایانی كورد".

سه‌باره‌ت به‌ هه‌واڵی دزرانی مه‌دالیاكه‌ی بیركار روونكردنه‌وه‌ی داوه‌ و ده‌ڵێ"هه‌واڵی دزرانی مه‌داڵه‌كه‌ ڕاست بوو. له‌ ناكاو كه‌سێ كیفه‌كه‌می ڕفاند كه‌ مه‌داڵه‌كه‌ی تیا بوو. ئه‌مه‌ هیچ گرینگ نییه‌ و دنكێ تازه‌م پێ ئه‌یه‌ن. دڵگران مه‌بن و هه‌ڵپه‌ڕكێی خۆتان كه‌ن".

 شایانی باسه‌ پڕۆفیسۆره‌ كوردی بیركاری، "كۆچه‌ر بیركار" له‌ ساڵی 1978 له‌ گوندی "نێ"ـی سه‌ر به‌ مه‌ریوان له‌ رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له‌دایكبووه‌ خه‌ڵاتی فیڵدزی بواری بیركاری، كه‌ به‌ نۆبڵی ئه‌و بواره‌ داده‌نرێت له‌گه‌ڵ سێ پڕۆفیسۆری دیكه‌ له‌ به‌رازیل به‌ده‌ستهێنا.

كۆچه‌ر بیركار دوای به‌ده‌ستهێنانی خه‌ڵاته‌كه‌ ده‌ڵێت "هیوادارم ئه‌و هه‌واڵه‌ خه‌نده‌ بخاته‌سه‌ر لێوی 40 ملیۆن كورد له‌ جیهاندا".

سه‌رچاوه‌/ ئاژانسی هه‌واڵه‌كان

كوردستان تیڤی/ كامران حاجی

شێوازی ژیان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.