به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له ئه‌كاونتی تایبه‌تی خۆی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی فه‌یسبووك و تویته‌ر له په‌یامێكدا پیرۆزبایی له به‌ڕێز كۆچه‌ر بیركار و خانه‌واده‌كه‌ی ده‌كات كه له بواری زانستی بیركاریدا له‌سه‌ر ئاستی جیهان گه‌وره‌ترین خه‌ڵاتی به‌ده‌ستهێنا كه خه‌ڵاتی فێڵدزه، ئه‌مه ده‌قی په‌یامه‌كه‌یه:
بەڕێز كۆچەر بیركار
پیرۆزبایی ئەم سەركەوتنە گەورەیە لە بەڕێزتان و بنەماڵەكەتان دەكەم. ئەو خەڵاتكردن و سەركەوتنە زانستییەی ئێوە بووە مایەی خۆشحاڵی و شانازی بۆ گه‌ل و نیشتمان.
ئێوە بەو سەركەوتنەتان نموونەی گەنجێكی ژیر و زانستكارێكی سەركەوتووی كوردتان نیشانی جیهان دا كە دەتوانێ لە ئاستی زانا گەورەكانی جیهاندا بێت، لە هەمان كاتدا ئەو خەڵاتە زانستییەی ئێوە دەبێتە هۆی باوەڕبەخۆبوون و هاندەر بۆ داهێنانی زیاتری گەنجان لە هەموو بوارەكاندا، بە تایبەتیش لە بوارە زانستییەكاندا.
دووبارە پیرۆزباییتان لێدەكەم، هیوای تەمەنی درێژ و سەركەوتنی زیاترتان بۆ دەخوازم.
نێچیرڤان بارزانی
سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان
2/8/2018
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.