Erbil 10°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 21:49

تورکیا وەڵامی ئەمریکا ده‌داته‌وه‌

لەسەر ئەو سزایانەی کە لەلایەن وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا
کوردستان TV
100%


سلێمان سۆیلۆ وەزیری ناوخۆیی تورکیا ئەمڕۆ پێنجشەممە وەڵامی ئەمریکای دایەوە لەسەر ئەو سزایانەی کە لەلایەن وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکاوە خراوەتە سەری و ڕایگەیاند، شتێکیان لە ئەمریکایە وەک "ڤیتۆ" و بە هیچ شێوەیەک دەستبەرداری نابن.

لەبارەی بڕیاری ئەمریكا بۆ سزا خستنە سەر وەزیری ناوخۆی توركیا و عەبدولحەمید گول، وەزیری دادی توركیا، سڵێمان سۆیلۆ وەزیری ناوخۆی توركیا تویتێكی بڵاوكردەوە و رایگەیاند "لە ئەمریكا شتێكمان هەیە، ئەویش فەتۆیە. وازی لێناهێنین و وەریدەگرینەوە.

بەکارهێنانی دەستەواژەی ڤیتۆ لە لایەن وەزیری ناوخۆی تورکیاوە، وەک ئاماژەیەکە بۆ فەتحوڵا گولەن سەرۆکی بزوتنەوەی خزمەت کە لەلایەن ئەنکەرەوە تۆمەتبار کراوە بەوەی لە پشت کودەتاکەی ساڵی 2016ی تورکیاوە بووە.

لە لایەکی ترەوە، عەبدولحەمید گویل وەزیری دادی تورکیا لە تویتێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ڕایگەیاند، هیچ پارەیەکی لە ئەمریکا و هیچ دەوڵەتێکی دەرەوەی وڵاتەکەی نییە و ئەو بڕیارانەش کە کۆشکی سپی لە دژی داویەتی، وەک دەستوەردان وایە لە دەزگای دادوەری تورکیادا.

دوێنێ وەزارەتی‌ گەنجینەی‌ ئەمریكا رایگەیاند، لەسەر داوای‌ دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی‌ ویلایەتە یەكگرتووەكان سزا بەسەر وەزیرانی‌ ناوخۆ و دادای توركیا دەسەپێنێت و  ئاشكراشیكردووە، سزاكان بەهۆی‌ ئازادنەكردنی‌ قەشە برۆنسۆنە لەلایەن حكومەتی‌ توركیاوە.

لە ماوەكانی‌ رابردوودا دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی‌ ئەمریكا لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر رایگەیاندبوو: "بەھۆی دەستگیركردنی قەشە ئەندرێو برۆنسن كە پیاوێكی كریستیانی گەورە و باوكی خێزانێكی شاھانەیە، ئەمریكا سزای قورس بەسەر توركیادا دەسەپێنێت، پێویستە ئەم پیاوە باوەڕدارە بێتاوانە دەستبەجێ رزگار بكرێ".

دواتریش مایك پینس، جێگری سەرۆكی ئەمریكا لە كۆتایی كۆنگرەی ئازادییە ئایینیەكان كە لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا سازكرابو، بەناوی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی وڵاتەكەیەوە هەڕەشەی سەپاندنی سزای ئابووریی توندی لە توركیا كرد ئەگەر دەستبەجێ ئەندرۆ برانسۆن، قەشەی ئەمریكی ئازاد نەكەن و نەیگەڕێننەوە بۆ ئەمریكا.

مایك پینس وتی: "بەناوی سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكاوە پەیامێك ئاراستەی سەرۆكی توركیا و حكومەتی ئەنقەرە دەكەم كە ناوەڕۆكەكەی ئەمەیە: پێویستە یان قەشە ئەندرۆ ئازاد بكەن، یان خۆتان بۆ بەرەنگاربونەوەی سزا ئامادە بكەن".

لە 9ی كانونی یەكەمی 2016، دەسەڵاتدارانی توركیا قەشە ئەندرۆ برانسۆن-ی ئەمریكییان لە توركیا دەستبەسەر كرد كە ماوەی زیاترلە 20 ساڵە لە توركیا دەژی.

بەرپرسانی توركیا تۆمەتی سیخوڕیان داوەتە پاڵ‌ ئەو قەشەیە و دەڵێن كە گوایە سیخوڕیی بۆ فەتحوڵا گولەن و لایەنگریی بۆ پارتی كرێكارانی كوردستان كردووە، لەبری زیندانیكردنیشی، توركیا ئەو قەشە ئەمریكییەی خستوەتەژێر مانەوەی ناچارییەوە.

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.