له كێبركێیه‌كی جیهانییدا كه له وڵاتی كۆریای باشوور به‌رێوه‌چوو ، كچه وه‌رزشوانێكی شاری سه‌قز له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان توانی پله‌ی دووه‌می ئه‌م پێشیركێیه جیهانییه به‌ده‌ستبهێنێت .
له 26 همین كێبركێی جیهانیی تایكواندۆ كه له شاری " ججو " له وڵاتی كۆریای باشوور ئه‌نجامدرا ، كچه وه‌رزشوانی شاری سه‌قز " نیان شامحه‌مه‌دی " توانی پله‌ی دووه‌م به‌ده‌ستبهێنێت و ببێته خاوه‌نی خه‌ڵاتی زیوی ئه‌م كێبركێیه ، نیان له به‌شی خێرایی سونناڵ بۆ ته‌مه‌نه‌كانی نێوان 19 بۆ 39 ساڵی توانی ئه‌م خه‌ڵاته بۆ خۆی مسۆگه‌ر بكات .
وەرزشوانانی کورد لە ٤ پارێزگای کوردستانی ڕۆژهەڵات، سەرەڕای هەموو ئەو کێشە و گرفتانەی کە بەرەوڕوویان دەبێتەوە و حکوومەتی ئێران هیچ ئیمکاناتێکی وەرزشییان بۆ دابین ناکات، بەردەوام لە کێبڕکێیەکاندا لە ئاستی جیهانی و ئێران، مه‌دالیای جۆراوجۆر بە دەست دێنن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.