Erbil 8°C یەکشەممە 12 کانوونی دووەم 01:16

نێچیرڤان بارزانی پێشوازی لە کونسووڵی نوێی هیندستان کرد

كونسووڵ ئاماده‌یی خۆى بۆ هاوكاریكردنی هه‌رێمی كوردستان نیشان دا
کوردستان TV
100%

نێچیرڤان بارزانی  پێشوازی لە كونسووڵی نوێی هیندستان كرد و لە دیدارەکەدا کونسوڵی هیندستان ئاماده‌ییی خۆی بۆ پته‌وكردنی زیاتری په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوولا له‌ هه‌موو بواره‌كاندا و هاوكاریكردنی هه‌رێمی كوردستان له‌و بوارانه‌ی كه‌ پێویسته‌، نیشان دا به‌تایبه‌تی كردنه‌وه‌ی خولی مه‌شق و ڕاهێنان بۆ فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان له‌ وڵاتی هیندستان.

پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 2/8/2018 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له‌ چاندرا مۆلی كۆمار كونسوولی نوێی گشتیی هیندستان له‌ هه‌رێمی كوردستان و شاندێكی یاوه‌ری كرد.

له‌ دیدارێكدا  مۆلی، سوپاسی ئه‌و پێشوازیه‌ و هاوكاری و ئاسانكارییه‌كانی داموده‌زگاكانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی كرد بۆ كونسولخانه‌ی وڵاته‌كه‌یان و هیوای به‌رده‌وامیی ئه‌و هاوكارییانه‌ی خواست، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و هیندستان كرد و ئاماده‌ییی خۆی بۆ پته‌وكردنی زیاتری په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوولا له‌ هه‌موو بواره‌كاندا و هاوكاریكردنی هه‌رێمی كوردستان له‌و بوارانه‌ی كه‌ پێویسته‌، نیشان دا به‌تایبه‌تی كردنه‌وه‌ی خولی مه‌شق و ڕاهێنان بۆ فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان له‌ وڵاتی هیندستان.

لای خۆیەوە سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ مۆلی خواست له‌ ئه‌ركی نوێیدا و پاڵپشتی و هاوكاریی داموده‌زگاكانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی بۆ كار و چالاكییه‌كانی نیشان دا، هه‌روه‌ها هیوای خواست په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و هیندستان له‌ هه‌موو بواره‌كاندا په‌ره‌ی زیاتری پێ بدرێت به‌تایبه‌تی له‌ بواره‌كانی ئابووری و بازرگانی و كولتووری و ڕۆشنبیری و سوودوه‌رگرتن له‌ پسپۆڕیی كارگێڕیی هیندستان.

تاوتوێكردنی ڕه‌وشی سیاسی و ئه‌منیی ناوچه‌كه‌ و چه‌ند بابه‌تێكی په‌یوه‌ندیدار به‌ دۆخی عێراق و هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌، لایه‌نێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌ بوو.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.