Erbil 15°C ھەینی 03 ئایار 17:56

وەزارەتی تەندروستی عێراق: چارەسەری بەرکەوتوانی چەکی کیمیاویی هەڵەبجە ده‌که‌ین

وەزارەتی تەندروستی: دەرمان وپێداویستی پزیشكی لەكاتی خۆیدا ده‌گاتە هەڵەبجە
کوردستان TV
100%

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی عێراق بڕیاری ناردنی تیمێكی پزیشكی تایبەت بەچارەسەری بەركەوتوانی چەكی كیمیاویی بۆ هەڵەبجەداو بڕیاریشە دەرمان وپێداویستی پزیشكی لەكاتی خۆیدا بگاتە پارێزگاكە.

لەو بارەیەوە عەلی عوسمان پارێزگاری هەڵەبجە بە وەكالەت لە ڕاگەیەندراوێكدا، ڕایگەیاند" دوێنێ چوارشەممە 1ی ئابی 2018 عەدیلە حەمود وەزیری تەندروستی حكومەتی عێراق بەڵێنی پێداین بە ناردنی تیمێكی پزیشكی تایبەت بەچارەسەری بەركەوتوانی چەكی كیمیاوی.

هەروەها ئاماژەی بەوەشكرد" هەروەها بەڵێنیاندا ناردنی دەرمان وپێداویستی پزیشكی لەكاتێكی خۆیدا بۆ نەخۆشخانەكانی پارێزگای هەڵەبجە بنێرن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.