Erbil 8°C یەکشەممە 12 کانوونی دووەم 03:46

10 دادوه‌ری نوێی دادگای پێداچوونه‌وه‌ی هه‌رێمی کوردستان سوێندی یاساییان خوارد

له‌ به‌رده‌م سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان
کوردستان TV
#7
100%


رۆژی پێنجشەممە، له‌ رێوڕه‌سمێكدا به‌ ئاماده‌بوونی نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و دادوه‌ر به‌نگین قاسم محەممەد، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی کوردستان، 10 دادوه‌ری دادگای پێداچوونه‌وه‌ی هه‌رێمی کوردستان سوێندی یاساییان خوارد.

10 dadwar

له‌ژێر ڕۆشناییى یاساى ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى له‌ هه‌رێمى كوردستان ژماره‌ (23)ى ساڵى 2007 و به‌پێى یاساى دابه‌شكردنى ده‌سه‌ڵاته‌كانى سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێم به‌سه‌ر دامه‌زراوه‌ ده‌ستوورییه‌كانى هه‌رێمى كوردستاندا ژماره‌ دووى ساڵى 2017، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 2/8/2018 له‌ ڕێوڕه‌سمێكدا له‌به‌رده‌م به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستاندا، به‌ڕێزان (10) دادوه‌ر سوێندى یاساییان خوارد و بوونه‌ ئه‌ندامى دادگاى پێداچوونه‌وه‌ى هه‌رێمى كوردستان، پاش ئه‌وه‌ى شوێنى به‌ڕێزان (10) ئه‌ندامى پێشووى دادگاى پێداچوونه‌وه‌ى هه‌رێمى كوردستانیان گرته‌وه‌ كه‌ به‌هۆى ته‌واوبوونى ته‌مه‌نى یاساییانه‌وه‌، خانه‌نشین بوون.

 

دواى سوێندخواردن، به‌ڕێزان سه‌رۆك وه‌زیران و سه‌رۆكى دادگاى پێداچوونه‌وه‌ى هه‌رێمى كوردستان به‌وه‌كاله‌ت پیرۆزباییان له‌ به‌ڕێزان ئه‌ندامانى تازه‌ى دادگاى پێداچوونه‌وه‌ى هه‌رێمى كوردستان كرد و هیواى سه‌ركه‌‌وتنیان بۆ خواستن، هه‌روه‌ها سوپاس و ده‌ستخۆشییان له‌ به‌ڕێزان دادوه‌رانى خانه‌نشین به‌تایبه‌تى و ته‌واوى ده‌سته‌ى ئێستاى دادوه‌رانى دادگاى پێداچوونه‌وه‌ى هه‌رێمى كوردستان كرد و جه‌ختیان له‌ مه‌زنیى به‌رپرسیاریه‌تیى دادوه‌ران بۆ پاراستنى ماف و ئازادییه‌كان و سه‌ربه‌خۆییى ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى و هه‌ماهه‌نگیى هه‌ردوو ده‌سه‌ڵاتى جێبه‌جێكردن دادوه‌رى له‌پێناو سه‌روه‌ر‌یى یاسادا، كرده‌وه‌.

له‌ ڕێوڕه‌سمه‌كه‌دا به‌ڕێز قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆك وه‌زیران و ژماره‌یه‌ك له‌ به‌رپرسانى دیكه‌ى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌ بوون.

 

 

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.