Erbil 15°C ھەینی 03 ئایار 17:15

‌کۆمسیۆن ئاماری بنکه‌کانی نوێکردنه‌وه‌ی تۆماری ده‌نگده‌رانی‌ بڵاوکرده‌وه‌

سەردانیكردنی تا بەرواری 1ی ئابی 2018
کوردستان TV
#7
100%


كۆمسیۆن ئاماری سەردانیكردنی تا سەرەتای ئەم مانگە بڵاوكردەوە و تا ئێستا (75881) هاووڵاتی سەردانی بنكەكانیان لە سەرجەم پارێزگاكاندا كردووە

ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممه‌ كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و ڕاپرسی لە هەرێمی كوردستان ڕاگەیەنراوێكی بڵاو كردەوە و تیایدا هاتووە، دوای كردنەوەی بنكەكانی تۆماری دەنگدەران لە هەر چوار پارێزگای هەرێمی كوردستان (هەولێر-سلێمانی-دهۆك-هەڵەبجە) و سەردانیكردنی هاووڵاتییان بۆ بنكەكان بۆ دڵنیابوونەوە لە بوونی ناوەكانیان دەستی پێ كرد.

پاش كردنەوەی بنكەكانی تۆماری دەنگدەران لە هەر چوار پارێزگای هەرێمی كوردستان سەردانیكردنی هاوڵاتیان بۆ بنكەكان بۆ دڵنیابوونەوە لە بوونی ناوەكانیان، كۆمسیۆن ئاماری سەردانیكردنی تا بەرواری 1ی ئابی 2018ی بڵاوكردەوە و بەپێی ڕاپۆرتەكە تا ئەو بەروارە (75881) هاووڵاتی سەردانی بنكەكانیان لە سەرجەم پارێزگاكاندا كردووە.

جێگەی ئاماژەپێكردنە كە كۆمسیۆن لینكێكی ئەلیكترۆنی داناوە تا لەوێوە هاوڵاتیان بتوانن لە بوونی ناوەكانیان و دروستی زانیارییەكان لە تۆماری دەنگدەراندا دڵنیاببنەوە.

بۆ دڵنیابوونه‌وه‌ی‌ له‌ بوونی ناوه‌كانتان له‌ تۆماری ده‌نگده‌ران كلیك له‌م لینكه‌ بكه‌ن: www.tomar2018.com

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.