بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی هەشت رێنمایی بۆ خۆپاراستن لە پەتای سكچوونەوە بڵاوكردەوە.
له راگهیهندراوێكدا كه وێنهیهكی دهست ماڵپهری كوردستان تیڤی كهوتووه بەرێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردووەتەوە و هەشت ڕێنمایی دیاریکردووە بۆ ئەوەی هاوڵاتیان پابەند بن و خۆیان لە پەتای سکچوون بپارێزن کە ئەمانەن:
یەكەم: پێویستە تانكی ئاوی خواردنەوە بەبەردەوامی پاك بكرێتەوە، بۆ نموونە لانیكەم شەش مانگ جارێك و دەبێت تانكی ئاوەكان بەبەردەوام سەری داپۆشراو بێت.
دووەم: سەوزە و میوە بەباشی بشۆردرێتەوە بەماددەی پەرمەنگەناتی پۆتاسیۆم.
سێیەم: خواردنی سەر عەرەبانە و دەستگێڕەكان مەترسیدارن و خۆیان لێ بپارێزە بۆ دووربونت لە نەخۆشی سكچوون.
چوارەم: لەكاتی بینینی هەر سەرپێچییەك كە زیان بە تەندروستی هاوڵاتیان بگەیەنێت، پێویستە نزیكترین بنكەی تەندروستی یاخود بەڕێوبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستی سلێمانی لێ ئاگادار بكەرەوە.
پێنجەم: دڵنیابە لە سەرچاوەی ئاوی خواردنەوەكەت و پاك و خاوێن ڕاگرتنی.
شەشەم: نەخواردنی ئەو بەروبوومانەی كە بە ئاوی قورس و پیس ئاو دەدرێت.
حەوتەم: شوشتنی دەستەكانت بەباشی پێش ئامادەكردنی خواردنەكان و دوای چوونە تەوالێت و پێش نانخواردن.
هەشتەم: تەنها بەفرگری ماڵەكانتان بەكاربهێنن بۆ ساردكردنی ئاوی خواردنەوە، بەهیچ شێوەیەك سەهۆڵ و بەفری سەرجادە و كۆڵانەكان بەكار مەهێنە ڕەنگە بە ئاوی پاكژكراو دروست نەكرابێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.