قائیمقامی قه‌زای مه‌ڵبه‌ندی سلێمانی قائیمقامی سلێمانی بڕیاریدا به داخستنی چوار نۆرینگه‌ی پزیشكی له‌ناو شاری سلێمانی بۆ ماوه‌یه‌كی دیاریكراو، به‌هۆی ده‌ستگرتن به‌سه‌ر بڕێكی زۆر ده‌رمانی ماوه‌به‌سه‌رچوودا.
له ڕاگه‌ێنراوێكدا قائقیمقامیه‌تی سلێمانی ڕایگه‌یاند: له میانی گه‌ڕان و به‌دواداچوونه‌كانی لیژنه‌ی ته‌ندروستی سه‌ر به لیژنه هاوبه‌شه‌كان، توانرا ده‌ستبگیرێت به سه‌ر بڕێكی زۆر ده‌رمانی پزیشكی ماوه‌به‌سه‌رچوودا له‌ناو چوار نۆرینگه‌ی ناو شاری سلێمانی، نۆرینگه‌كانیش پێكهاتوون له (نۆرینگه‌ی عه‌قاری له گه‌ڕه‌كی عه‌قاری، نۆرینگه‌ی ئاشتی له به‌رامبه‌ر غه‌سلی ئۆكه‌ی، نۆرینگه‌ی باقی به‌رامبه‌ر مزگه‌وتی مه‌حوی، نۆرینگه‌ی ره‌مزی له نزیك فلكه‌ی خاڵه حاجی).
ڕاشیگه‌یاند: به‌پێی بڕیاره‌كه‌ی قائیمقامی سلێمانی ئه‌و نۆرینگانه بۆ ماوه‌ی حه‌وت رۆژ داده‌خرێن و ته‌واوی مواد و ده‌رمانه به‌سه‌رچووه‌كانیشیان له‌لایه‌ن ته‌ندروستی سلێمانییه‌وه له‌ناو ده‌برێن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.