Erbil 9°C یەکشەممە 12 کانوونی دووەم 07:23

پۆلیسی سلێمانى: تۆمه‌تبارێک که‌ فه‌رمانى گرتنى دادگاى هه‌ولێری له‌سه‌ربووه‌ ده‌ستگیرکرا

له‌ڕاگه‌یاندراوی پۆلیس
کوردستان TV
100%


له‌ڕاگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك ده‌ست ماڵپه‌رى كوردستان تیڤى كه‌وتووه‌ ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى پارێزگای سلێمانى ڕایده‌گه‌ێنێت ، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 2 ی 8 ی 2018 ، بنكه‌ی پۆلیسی تاسڵوجه‌ تۆمه‌تبارێكیان ده‌ستگیركرد كه‌له‌هه‌ردوو دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی هه‌ولێرو بنكه‌ی پۆلیسی ئه‌زمه‌ڕ فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی هه‌بووه‌ .

دوای كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری و به‌دواداچوونی ورد له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پۆلیسه‌وه‌ ، توانرا ئه‌مڕۆ تۆمه‌تبار ( ع ، ج ، ح ) له‌دایكبووی 1978 له‌ماڵه‌كه‌ی خۆیداو له‌گه‌ڕه‌كی كه‌نده‌كه‌وه‌ له‌شاری سلێمانی ده‌ستگیربكرێت .

 پۆلیس ڕاشیده‌گه‌ێنێت ، تۆمه‌تبار فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی هه‌بووه‌ له‌هه‌ردوو دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی هه‌ولێر به‌پێی مادده‌ی 444 له‌یاسای سزادانی عێراقی و بنكه‌ی پۆلیسی ئه‌زمه‌ڕ به‌پێی مادده‌ی 97 له‌یاسای سزادانی عێراقی .

 له‌كۆتادا پۆلیسی سلێمانى ڕایده‌گه‌ێنێت له‌ئێستادا له‌لایه‌ن بنكه‌ی پۆلیسی ئه‌زمه‌ڕه‌وه‌ تۆمه‌تبار به‌فه‌رمانی  دادوه‌ر ڕاگیراوه‌.

شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.