سیناتى ئه‌مریكا بودجه‌ى سه‌ربازى وڵاته‌كه‌ى په‌سه‌ند كرد، له نێو بودجهكهشدا پڕۆژه یاساى هاوكاریكردنى پێشمه‌رگه‌ى تیدایه و كه 365 ملیۆن دۆلارى بۆ هاوكارى پێمه‌رگه ته‌رخان كردووه.
بودجه‌ى سه‌ربازى ئه‌مریكا بۆ ساڵى 2019 كه بڕه‌كه‌ى 716 ملیار دۆلاره له‌لایه‌ن گۆنگریسمانه ئهمریهكییهكان په‌سه‌ند كرا و له‌و بڕهیهدا و به گوێره‌ى ئه‌و پڕۆژه یاسایه بڕی 850 ملیۆن دۆلار بۆ عێراق ته‌رخان كراوه و بڕى 290 ملیۆن دۆلار بۆ پیشمه‌رگه‌یه.
جێى ئاماژه‌یه له بودجه‌ى سه‌ربازى ساڵى 2017، ئه‌مریكا بڕى 415 ملیون دۆلارى بۆ پیشمه‌رگه ته‌رخانكردبوو ئه‌و پاره‌یه‌ش راسته‌وخۆ به هه‌رێمى كوردستان ده‌درا، هه‌روه‌ها له بودجه‌ى ساڵى 2018، ئه‌مریكا 365 ملیۆن دۆلارى دیكه‌ى بۆ پێشمه‌رگه ته‌رخان كرد.
ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕانى/ سیروان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.