Erbil 7°C یەکشەممە 12 کانوونی دووەم 07:16

زاخۆ.. مێردمنداڵێکی 12 ساڵ له‌ کاتی کارکردن له‌ناو بێستانێک کوژرا

له‌پڕ گوله‌یه‌ك به‌ر سه‌ری كەوت
زاخۆ.. مێردمنداڵێكی 12 ساڵ له‌ كاتی كاركردن له‌ناو بێستانێك كوژرا
کوردستان TV
100%

سه‌رله‌ به‌یانی ئه‌مڕۆ له‌ گوندێكی سه‌ر به‌ قه‌زای زاخۆ له‌ نێوان كوردستانی توركیا قه‌زای زاخۆ له‌ ئه‌نجامی گوله‌یه‌كی سوپای توركیا گه‌نجێكی ئێزیدی كوژرا. 

سه‌عد سه‌عدۆ كه‌سی نزیكی ئه‌و گه‌نجه‌یه‌ و گوتی: ئه‌مڕۆ به‌یانی ئێمه‌ ژماره‌یه‌ك كه‌س له‌ناو بێستانێكدا بووین و سه‌رقاڵی كاركردن بووین كه‌ ئه‌و گونده‌ ده‌كه‌وێته‌ سه‌ر سنووری قه‌زای زاخۆ و كوردستانی توركیا، له‌پڕ گوله‌یه‌ك له‌ ئاسمانی توركیاوه‌ به‌ره‌و بێستانه‌كه‌ هات و به‌ر سه‌ری یه‌كێك له‌و كه‌سانه‌ كه‌وت كه‌ له‌گه‌ڵ ئێمه‌ كاری ده‌كرد و ده‌ست به‌جێ گیانی له‌ده‌ستدا. 

هه‌روه‌ها گوتیشی: ئه‌و گه‌نجه‌ی كوژراوه‌ ناوی ماهر عه‌لییه‌ و خه‌ڵكی گرعێزه‌یه‌ و ته‌مه‌نی 12 ساڵه‌ و ته‌رمه‌كه‌ی به‌ره‌و دهۆك ده‌بردرێته‌وه‌ و له‌وانه‌یه‌ له‌وێشه‌وه‌ ببرێته‌وه‌ شه‌نگال و له‌وێ به‌ خاك بسپێردرێت. 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.