Erbil 7°C یەکشەممە 12 کانوونی دووەم 07:09

له‌ ساڵیادی داگیرکردن و جینۆسایدکردنیان به‌رپرسێکی ئێزدی حکومه‌تی عێراق به‌ پشتگوێخستنی دۆسیه‌ی ئێزدییه‌کان تاوانبار ده‌کات

تاوه‌كو ئێستا چاره‌نووسی سه‌دان ژن و كچی ئێزدییه‌كان كه‌ له‌لایه‌ن داعشه‌وه‌ ڕفێندراوون نادیاره‌
له‌ ساڵیادی داگیركردن و جینۆسایدكردنیان به‌رپرسێكی ئێزدی حكومه‌تی عێراق به‌ پشتگوێخستنی دۆسیه‌ی ئێزدییه‌كان تاوانبار ده‌كات
کوردستان TV
100%

ڕاوێژكاری پارێزگاری نه‌ینه‌وا بۆ كاروباری ئێزدییه‌كان خده‌یدا ئه‌لداوی حكومه‌تی ناوه‌ندی تاوانبار كرد به‌ پشتگوێخستنی دۆسیه‌ی ئێزدییه‌كان و جه‌ختیشی له‌وه‌كرده‌وه‌ كه‌ شه‌نگال به‌ كه‌ڵكی ژیان نایه‌ت به‌هۆی وێرانبوون و نه‌بوونی هیچ جۆره‌ خزمه‌تگوزارییه‌ك. 

ناوبراو له‌ چواره‌مین ساڵیادی داگیركردن و جینۆسایدی هاووڵاتیانی شه‌نگال كه‌ تیرۆریستانی داعش ده‌رهه‌ق به‌ هاووڵاتیانی بێتاوان ئه‌نجامیاندا گوتی حكومه‌تی عێراق كه‌مته‌رخه‌مه‌ به‌رامبه‌ریان و ده‌ستی هاوكاری بۆ درێژ نه‌كردوون و ته‌نانه‌ت بیریشیان لێ ناكاته‌وه‌. 

هه‌روه‌ها ئه‌لداوی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد تاوه‌كو ئێستا چاره‌نووسی سه‌دان ژن و كچی ئێزدییه‌كان كه‌ له‌لایه‌ن داعشه‌وه‌ ڕفێندراوون نادیاره‌ و حكومه‌تیش هیچ هه‌نگاوێكی نه‌ناوه‌ بۆ به‌دواداچوون.

گوتیشی قه‌ره‌بووی ئه‌و خێزانانه‌شی نه‌كردۆته‌وه‌ كه‌ دووچاری كوشتن و برینداربوون و ڕفاندن بوونه‌ته‌وه‌ له‌لایه‌ن ئه‌و ڕێكخراوه‌ تیرۆریستییه‌وه‌ و هاووڵاتیانی ئه‌و شاره‌ش به‌هۆی ڕووخانی خانووه‌كانیان تاوه‌كو ئێستا له‌ناو خێوه‌تا ده‌ژین.

ڕاوێژكاری پارێزگای نه‌ینه‌وا گوتیشی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی دوو ساڵ به‌سه‌ر كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی شه‌نگال تێپه‌ڕیوه‌ تاوه‌كو ئێستا جێگای ململانێیه‌ و سه‌قامگیری و ئارامی تیایدا به‌رقه‌رار نییه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.