شه‌وی ڕابردوو هێزه‌كانی دژه‌تیرۆری عێراق له نزیك پردی غهرناگهی كه‌ركوك ته‌قه له ئۆتۆمبیلێك ده‌كه‌ن، كه 2 سه‌رنشینی كوردی تیا بوو هه‌ردووكیان بریندار ده‌كه‌ن.
دره‌نگانی شه‌وی ڕابردوو له لایه‌ن هێزی دژه تیرۆری عێراق له كه‌ركوك ته‌قه له ئۆتۆمبیلێكی جۆری سوریتۆی مۆدێل 2016ی ڕه‌نگ سپی ده‌كه‌ن كه هاوكات 2 كه‌سی تیا بوو.
به پێی زانیارییه‌كانی كوردستان تیڤی هه‌ردوو هاوڵاتییه‌كه كه له لایه‌ن هێزه‌كانی دژه‌تیرۆری عێراقه‌وه ته‌قه‌یان لێكراوه كوردن و خه‌ڵكی شارۆچكه‌ی چه‌مچه‌ماڵن.
هه‌ر به پێی زانیارییه‌كان به تۆمه‌تی دزینی ئۆتۆمبیل ته‌قه له‌و دوو هاوڵاتییه كورده كراوه.
هه‌لۆ جه‌باری
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.