Erbil 9°C یەکشەممە 12 کانوونی دووەم 07:29

لە کەرکوک باندێکی مه‌ترسیدار دەستگیر کرا

له‌ڕاگه‌یاندراوی پۆلیس
کوردستان TV
100%


له‌ڕاگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك ده‌ست ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه‌ ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى كه‌ركوك ڕایده‌گه‌ێنێت ، باندێكى  سێ كه‌سى ده‌ستگیر كران ، كه‌كاریان  دزی كردن و هه‌ڵكوتانه‌ سه‌ر ماڵى هاوڵاتیان بووه‌ 


له‌ڕاگه‌یاندراوه‌كه‌ى پۆلیس كه‌ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ 2 ى ئابى 2018 بڵاویان كردووه‌ته‌وه‌ ،  ئاماژه‌ به‌ناو ناونیشانى ده‌ستگیر كراوان ده‌ده‌ن كه‌پێك دێن له‌  (ش.ع) و (م.ع) و (ب.ب).
 
له‌به‌شێكى دیكه‌ى ڕاگه‌یاندراوه‌كه‌دا هاتووه‌ ، باندەکە لەکاتی دەستگیرکردنیاندا دانیان بەوەدا ناوە کە کاری دزینی ئۆتۆمبێل و هەڵکوتانە سەر ماڵانیان بەچەکەوە ئەنجامداوە ،  لە ئێستادا  بەفەرمانی دادوەر هەر سێ دەستگیرکراوەکە بەپێی مادەی 442ی دزی بەندکراون.


له‌شازده‌ى ئۆكتۆبه‌ر هێزه‌كانى عێراقى و حه‌شدى شه‌عبی به‌هاوكاری باڵێكى سه‌ربازی یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان هێرشیان كرده‌ سه‌ر كه‌ركوك و ده‌وروبه‌ری و ناوچه‌كه‌یان به‌هێزى سه‌ربازی داگیر كرد ، له‌دوای ئه‌و كاته‌وه‌ تائێستا له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتى ئه‌م هێزانه‌ ڕووداوه‌كانى كوشتن و ڕفاندنی هاوڵاتیان و حاڵه‌تى دزی كردن ڕوو له‌زیاد بوونه‌


شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.