ئەمڕۆ پێنجشەممە 2ـی 8ـی 2018 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە هونەرمەندی دڵسۆز و نیشتیمانپەروەر شەڤگەر هۆڤاک كرد.
لە دیدارەكەدا هونەرمەند شەڤگەر رایگەیاند: کە ئەمڕۆ خەونی گەورەی ژیانم هاتە دی و هاتووم بەڵێن و وەفای دڵسۆزیم بۆ خاک و ڕێبازی پاکی کوردایەتی و نیشتیمانپەرەوەری دووپات بکەمەوە و تا هەناسەم هەبێت خزمەتی گەل و وڵات و پێشمەرگە دەکەم.
سەرۆک بارزانی وێڕای بەخێرهێنان، ڕێز و پێزانینی بۆ هەڵوێستە نیشتیمانپەرەوەرییەکانی هونەرمەند شەڤگەر دەربڕی و هیوای سەرکەوتنی زیاتری بۆ خواست.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.