له‌ڕاگه‌یاندراوێكدا كهوێنهیهك ده‌ست ماڵپه‌رى كوردستان تیڤى كه‌وتووه ، فازڵ حاجى گوته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتووچۆى هه‌ولێر ڕایده‌گه‌ێنێت ، دوێنێ چوارشه‌ممه 1 ى ئابی 2018 ، له‌سه‌ر شه‌قامی 120مه‌تری شۆفێری ئۆتۆمبێلێكی تایبه‌ت تووشی مه‌وقیفێكی مه‌ترسیدار بوو كاتێك له‌ناكاو سه‌گێك له‌پێشی په‌ڕیه‌وه به‌خێراییه‌كی زۆر ، له‌ئه‌نجامدا سه‌گه‌كه‌ی شێلا كه هه‌ر چه‌نده زۆر هه‌وڵی دا كه خۆی پیانهكێشێت .
گوته‌بێژى هاتووچۆ ڕاشیده‌گه‌ێنێت ، بۆیه ئێمه هه‌میشه ده‌ڵێین دوور بڕوانن ، چاوه‌كانتان كراوه بێت بۆ بینینی سه‌رچاوه‌ی مه‌ترسیه‌كان به‌زوویی ، خۆئاماده‌كردن بۆی .
لهكۆتادا فازڵ حاجی ڕایده‌گه‌ێنێت ، مه‌رج نیه سه‌رچاوه‌ی مه‌ترسیه‌كان هه‌میشه مرۆڤه‌كان بن ، هه‌ندیك جار ئاژه‌له كێویه‌كان مه‌ترسیدارترن ، بۆیه پیویسته له‌سه‌ر شۆفێران هه‌میشه چاو كراوه بن.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.