Erbil 10°C یەکشەممە 12 کانوونی دووەم 10:45

قائیمقامیه‌ت هۆشداری به‌دایه‌نگه‌ و باخچه‌کان ده‌دات

له‌راگه‌یاندراوێكدا
کوردستان TV
100%


له‌ڕاگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك ده‌ست ماڵپه‌رى كوردستان تیڤى كه‌وتووه‌ ، قائیمقامیه‌تى قه‌زاى ماوه‌ندی سلێمانى  ڕایده‌گه‌ێنێت ، له‌ مانگی رابردودا، لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی سه‌ردانی زیاتر له‌ 35 دایه‌نگه‌ و باخچه‌ی منداڵانیان كردوه‌، به‌هۆی پابه‌ند نه‌بون به‌ مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردنه‌وه‌ دایه‌نگه‌یه‌كیان داخستوه‌.


شاتو حسێن، سه‌رۆكی لیژنه‌ی دایه‌نگه‌ و باخچه‌كانی منداڵانی سه‌ر به‌ لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند: له‌ مانگی رابردودا لیژنه‌كه‌یان‌ سه‌ردانی 37 دایه‌نگه‌ و باخچه‌ی منداڵانیان كردوه‌، له‌و سه‌ردانانه‌شدا‌ 7 شوێن ئاگاداركراونه‌ته‌وه‌ كه‌ پابه‌ندی مه‌رج و رێنماییه‌كان بن.


وتی: ژماره‌ی ئه‌و دایه‌نگه‌ و باخچانه‌ی له‌لایه‌ن لیژنه‌كه‌یانه‌وه‌‌‌ پسوڵه‌ی سه‌رپێچیان بۆكراوه‌ بریتییه‌ له‌ 6 شوێن‌، هه‌روه‌ها به‌هۆی دوباره‌ سه‌رپێچی كردنه‌وه‌ دایه‌نگه‌یه‌كیشیان داخستووه‌‌. 


لیژنه‌ی دایه‌نگه‌ و باخچه‌ی منداڵان، سه‌ر به‌ له‌ لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قئیمقامیه‌تی سلێمانیه‌ و سه‌ردانی دایه‌نگه‌ و باخچه‌كانی منداڵان ده‌كات و كوالێتی خزمه‌تگوزاریه‌كانیان ده‌پشكنێت، له‌كاتی هه‌بونی كه‌موكورتییدا رێكاری یاسایی پێویست به‌رامبه‌ر سه‌رپێچیكاران ده‌گرێته‌به‌ر.

شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.