دەزگای خێرخوازیی بارزانی و دەزگای LDSی ئەمریکی سمیناری رێنمایی تەندرووستییان بۆ ١٤ خاوەنپێداویستی تایبەت لە کۆمەڵەی ژینی هەولێر بەڕێوەبرد و پێداویستییەکانی وەکوو ویلچەر و عەکازە و ..هتد بەخشییە بەشداربووان.
رێکەوتی ١/٨/٢٠١٨ دەزگای خێرخوازیی بارزانی و LDSی ئەمریکی بەمەبەستی روونکردەوە لەسەر چۆنیەتی بەکارهێنانی کەلووپەلەکانی خاوەن پێداویستییانی تایبەت و پێدانی رێنمایی تەندرووستی سمینارێکی تایبەتیان بۆ خاوەن پێداویستییانی تایبەت لە کۆمەڵەی ژین لە هەولێر بەڕێوەبرد. تیمەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی ویلچەیر و عەکازە و پێداویستییەکانی دیکەیان لە کۆتایی سمینارەکەدا بۆ ١٤ خاوەن پێداویستی تایبەت دابین کرد.
پرۆژەی دابینکردنی ویلچەیر بۆ خاوەنپێداویستیانی تایبەت لە رێکەوتی ١٨/٢/٢٠١٥ لەلایەن دەزگای خێرخوازیی بارزانی و LDSی ئەمریکییەوە خرایە بواری جێبەجێکردنەوە هەتا ئێستا بەشێوازێکی سەردەمییانە لەگەڵ پێشکەش کردنی رێنمایی تەندرووستی بۆ خاوەن پێداویستییانی تایبەت پێداویستییەکانی ئەو توێژەی کۆمەڵگا.
شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.