Erbil 10°C یەکشەممە 12 کانوونی دووەم 10:59

گه‌نجێکی کورد گه‌وره‌ترین خه‌ڵاتی بیرکاری پێ به‌خشرا

خه‌ڵاتی فیڵدز له‌ ساڵی 1932ـه‌وه‌وه‌ ده‌درێ به‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ بواری بیركاریدا داهێنان ده‌كه‌ن
کوردستان TV
100%

پڕۆفیسۆره‌ كوردی بیركاری، "كۆچه‌ر بیركار" له‌ ساڵی 1978 له‌ گوندی "نێ"ـی سه‌ر به‌ مه‌ریوان له‌ رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له‌دایكبووه‌ خه‌ڵاتی فیڵدزی بواری بیركاری، كه‌ به‌ نۆبڵی ئه‌و بواره‌ داده‌نرێت له‌گه‌ڵ سێ پڕۆفیسۆری دیكه‌ له‌ به‌رازیل به‌ده‌ستهێنا.

كۆچه‌ر بیركار له‌ فه‌یسبووكی خۆی نووسیویه‌تی : تاوه‌كو ئه‌و شوێنه‌ له‌بیرم بێت، یه‌كه‌مجار كه‌ هه‌ستم كرد حه‌ز له‌ بیركاری ده‌كه‌م پۆلی پێنج بووم، زۆریش خه‌ریكی نه‌ده‌بووم به‌ڵام باشم لێده‌زانی، له‌وانه‌یه‌ له‌ به‌ر باشی مامۆستاكه‌مان بووبێت.

كۆچه‌ر بیركار دوای به‌ده‌ستهێنانی خه‌ڵاته‌كه‌ ده‌ڵێت "هیوادارم ئه‌و هه‌واڵه‌ خه‌نده‌ بخاته‌سه‌ر لێوی 40 ملیۆن كورد له‌ جیهاندا.

خه‌ڵاتی فیڵدز له‌ ساڵی 1932ـه‌وه‌وه‌ ده‌درێ به‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ بواری بیركاریدا داهێنان ده‌كه‌ن. خه‌ڵاته‌كه‌ له‌سه‌ر ناوی زانای بیركاری جۆن چارڵس فیڵدزی كه‌نه‌دی ناونراوه‌

به‌پێی زانیاریی كه‌ناڵێكی ته‌له‌فزیۆنی به‌رازیل، دوێنێ چوارشه‌ممه‌ بڵاوی كرده‌وه‌ پۆرفیسۆر كۆچه‌ر بیركار، بیركاریزانی كورد كه‌ گه‌وره‌ترین خه‌ڵاتی بیركاریی (فیڵدز)ی پێ به‌خشرا، چه‌ند خوله‌ك دوای وه‌رگرتنی خه‌ڵاته‌كه‌، مه‌دالیاكه‌ی لێ دزراوه‌.

گوڵۆب تی ڤی، له‌مباره‌وه‌ بڵاوی كردووه‌ته‌وه‌ دكتۆر كۆچه‌ر بیركار، دوای وه‌رگرتنی خه‌ڵاته‌كه‌ جانتا، ته‌له‌فۆن و مه‌دالیاكه‌ی له‌سه‌ر میزێك له‌ شوێنی ڕێوڕه‌سمه‌كه‌ داناوه‌، كه‌ دواتر تێگه‌یشتووه‌ دزراوه‌.

كۆچه‌ر بیركار دوای وه‌رگرتنی خه‌ڵاته‌كه‌ی، ڕای گه‌یاندووه‌ هیوادارم ئه‌م خه‌ڵاته‌ بزه‌ بخاته‌ سه‌ر لێوی 40 ملیۆن كورد.

شایانی باسه‌ كۆچه‌ر بیركار جگه‌ له‌ مه‌دالیاكه‌، بڕی 15 هه‌زار دۆلاریشی پێده‌به‌خشرێت.

سه‌رچاوه‌/ ئاژانسی هه‌واڵه‌كان

كوردستان تیڤی/ كامران حاجی

شێوازی ژیان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.