له‌ڕاگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك ده‌ست ماڵپه‌رى كوردستان تیڤى كه‌وتووه ، قائیمقامییه‌تى قه‌زای ناوه‌ندی سلێمانى ڕایده‌گه‌ێنێت ، بەهۆی نەبونی مۆڵەت و بە نایاسایی کارکردن، لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی نۆرینگەیەکی پزیشكی له‌توی مه‌لیك دادەخات کە بە نایاسایی دەرمانی فرۆشتوە.
گۆران قادر، سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکان رایگەیاند؛ لە ئەنجامی پشکنینە بەردەوامەکانی لیژنەی هاوبه‌شی تەندروستی بۆ دەرمانخانە و نۆرینگە و تاقیگە پزیشکیەکان، دەرکەوتوە نۆرینگەی زۆزان له گه‌ڕه‌كی توی مه‌لیكی شاری سلێمانی مۆڵەتی کارکردنی نیە و وەک دەرمانخانە دەرمانی بە نەخۆشەکان فرۆشتوە.
سەرۆکی لیژنەکان وتی؛ بنەمای کارکردنی هه‌ر پیشه‌یه‌ك مۆڵه‌ته‌كه‌یه‌تی، بۆیه هەموو کار‌و پیشەیەک پێویستە مۆڵەتی لە لایەنی پەیوەندیداره‌كانی تایبەت بە پیشەکەی خۆی وەرگرتبێت، پاشان كاری تێدا بكات.
رونیکردەوە؛ بەهەمان شێوە بۆ دەرمانخانەكان پێویستە لە بەرێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی مۆڵەتی كردنه‌وه بۆ شوێنه‌كه و كاركردن تێیدا وەربگرێت، کارکردنی بێ مۆڵەت سه‌رپێچیه و له‌لایه‌ن لیژنه هاوبه‌شه‌كانه‌وه داده‌خرێت.
وتیشی؛ بەفەرمانی قائیمقامیەتی سلێمانی و لەلایەن لیژنەی هاوبەشی تەندروستیەوە نۆریگەی زۆزان دادەخرێت و رێکاری یاسایی پێویست بەرامبەر خاوەنەکەی دەگیرێتە بەر.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد؛ هەر شوێنێکی کارکردن مۆڵەتی لە لەیەنی پەیوەندیدار بە کار‌و پیشەکەی نەبێت شوێنەکەی دادەخرێت و خاوەنەکەشی رێکاری یاسایی بەرامبەر دەگیرێتە بەر، بۆیە پێویستە شوێنی کارکردنەکان مۆڵەتیان هەبێت.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.