Erbil 12°C یەکشەممە 12 کانوونی دووەم 16:46

سه‌رچاوه‌ی وشه‌ی گۆگل له‌ چیه‌وه‌ هاتووه‌

زۆرترین به‌كارهێنه‌ری هه‌یه‌ له‌ سه‌رانسه‌ری جیهان
کوردستان TV
100%


  Google  یه‌کێکه‌ له‌ ماڵپه‌ڕه‌ به‌ناوبانگه‌کانی جیهان که‌ ڕۆژانه‌ ملیۆنان که‌س سه‌ردانی ده‌کات و سوود له‌ خزمه‌تگوزاریه‌کانی وه‌رده‌گرێت ، له‌ كاتی به‌كارهێنانی ئینته‌رنێت و گه‌ڕان به‌دوای زانیاریه‌كان به‌ شێوه‌یه‌كی گشتی هه‌ریه‌ك له‌ ئێمه‌ گۆگڵ به‌كار ئه‌هێنێت بۆ ده‌ست كه‌وتنی زانیاریه‌كان .

وشه‌ی Google ‌‌ زاراوه‌یه‌كی بیرکارییە بریتییه‌ له‌ Googol ‌ به‌ مانای ( ١ به‌دوا ده‌كه‌وێ به‌ سه‌د به‌رامبه‌ر سفر)  ، ئه‌و وشه‌یه‌ ‌ له‌لایه‌ن زانا (میلتون سیروتا) دانراوه كه‌ ده‌كاته‌ كوڕی خوشكی زانای بیركاری ئه‌مه‌ریكی (ئیدوارد كاسنه‌ر) ، ئه‌م ناوه‌ له‌ كتێبی Mathematics and the Imagination  " بیركاری وخه‌یاڵ " نووسراوه‌ كه‌ له‌ دانانی (كاسنه‌رو جیمس نیو مان ) ه‌.

دوای وه‌چه‌رخان و گۆرانێكی زۆر و هه‌روه‌ها دوای یاریكردنێكی زۆر به‌ وشه‌ی googol ، هه‌لبژاردن بۆ ناوی google ئه‌نجامدرا و ناوه‌كه‌ به‌ فه‌رمی ده‌ستنیشان كرا .

گۆگڵ یه‌كێكه‌ له‌ گه‌وره‌ترین  و زۆرترین به‌كارهێنه‌ری هه‌یه‌ له‌ سه‌رانسه‌ری جیهان كه‌ به‌ زۆربه‌ی زمانه‌كانی جیهان گه‌ڕانی تێدا ئه‌نجام ده‌درێت و سوود له‌ خزمه‌تگوزارییه‌كانی وه‌رده‌گیرێت .

هه‌ریه‌ك له‌ وڵاتانی ئه‌رژه‌نتین – ئوسترالیا – به‌لچیکا – به‌رازیل – که‌نه‌دا – دانیمارک – فه‌ره‌نسا – ئه‌ڵمانیا – هیندستان – ئیتالیا – مه‌کسیک – ئیسپانیا – سوید – سویسرا – وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا ، بریتین له‌و وڵاتانه‌ی ه‌ پله‌ی یه‌که‌م Google به‌کاردێنن .

زانست و تەکنۆلۆژیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.