عه‌باس ئه‌كره‌م وته‌بێژی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی له لێدوانێكدا رایگه‌یاند" پێشكه‌شكارانی سكۆله‌رشیپی وڵاتی چیك كه له قۆناغی یه‌كه‌می پێشبڕكێدا (شۆرت لیست كراون) و له‌م لینكه‌ی خواره‌وه‌دا ناویان هاتووه كه ژماره‌یان (72) كاندیده ئاگاداریان ده‌كه‌ینه‌وه پێویسته:
1- رۆژی 2-8-2018 كاتژمێر (8:00)ی به‌یانی ئاماده‌بن بۆ ئه‌نجامدانی تاقیكردنه‌وه‌ی توانستی زانستی، له بابه‌ته‌كانی (بایۆلۆجی - كیمیا - فیزیا - بیركاری) كه به زمانی ئینگلیزی ده‌بێت.
2- كاندیده سه‌ركه‌وتووه‌كان پێویسته به‌شداری تاقیكردنه‌وه‌ی توانستی زانستی (بایۆلۆجی – كیمیا) بكات، هه‌روه‌ها ئازاده له‌نێوان (فیزیا – بیركاری) یه‌كێكیان هه‌ڵبژێرێت.
3- پێویسته كاندیدی سه‌ركه‌وتوو پێناسه‌ی ئه‌زمونه گشتییه‌كانی پۆلی دوانزه‌و یه‌كێك له‌م به‌ڵگه‌نامانه (ره‌گه‌زنامه‌ی باری شارستانی) - (ناسنامه‌ی باری شارستانی) - (كارتی زانیاری) - (پاسه‌پۆرت) له‌گه‌ڵ خۆیدا بهێنێت بۆ رۆژی تاقیكردنه‌وه.
4- شوێنی تاقیكردنه‌وه: هه‌ولێر - زانكۆی ئۆستراڤا - شه‌قامی یاسین نه‌جار - به‌رامبه‌ر ئه‌بو شه‌هاب - پشت سۆفی مۆڵ، بۆ زانیاری زیاتر په‌یوه‌ندی بكه‌ن به: (07505525000) – (07505535000).
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی ئه‌وه‌شی راگه‌یاند، پێشكه‌شكاران له پڕۆسه‌یه‌كی ورد‌و زانسیدا، چوونه‌ته پێشبڕكێ له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رزترین كۆنمره‌ی قۆناغی دوانزه‌ی ئاماده‌یی، پاشان سه‌ركه‌وتووه‌كانی قۆناغی یه‌كه‌می پێشبڕكێ به‌شداری تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی هه‌ڵسه‌نگاندنی توانستی زانستی له هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن، كه له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك پرۆفیسۆری زانكۆی (په‌لازكی)یه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌برێن و وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی راسته‌وخۆ سه‌رپه‌رشتی پرۆسه‌كه ده‌كات و تێچووی تاقیكردنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م كاندیده‌كان ده‌گرێته ئه‌ستۆ.
عه‌باس ئه‌كره‌م وتیشی: وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی له‌هه‌وڵی به‌رده‌وامدایه بۆ ره‌خساندنی ده‌رفه‌تی یه‌كسان بۆ گه‌نجان و په‌ره‌پێدانی تواناكانیان له زانكۆ پێشكه‌تووه‌كانی جیهان، ئه‌وه‌ش له‌سه‌ر بنه‌مای هه‌لی یه‌كسان، شه‌فافیه‌ت، دادپه‌روه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی.
بۆ بینینی ناوی كاندیده سه‌ركه‌وتوه‌كان كلیك (لێره) بكه:-
https://drive.google.com/file/d/1IbQ2pXdgttqpfWn42_ofHiXeIAK4R1tr/view
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.