Erbil 12°C یەکشەممە 12 کانوونی دووەم 16:41

که‌سێکی سه‌ربەحه‌شدی  شه‌عبی کرایه‌ قایمقامی خورماتوو 

قایمقامی خورماتوو به ‌فه‌رمی له ‌پۆسته‌كه‌ی دوور خرایه‌وه‌
کوردستان TV
100%

قایمقامی خورماتوو به ‌فه‌رمی له ‌پۆسته‌كه‌ی دوور خرایه‌وه‌ و كه‌سێكی سه‌ر به حه‌شدی  شه‌عبی له‌ شوێنی دانراوه‌ و ده‌ستبه‌كار بووه‌.

له ‌دوای ڕووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ر، حكوومه‌تی عێراق پرۆسه‌یه‌كی بۆ لادانی كورد له ‌پۆسته‌كان ده‌ست پێكردووه‌ و زۆربەی به‌رپرسانی لاداوه‌.

محه‌ممه‌د فایق، به‌ڕێوبه‌ری راگه‌یاندنی قایمقایه‌تی خورماتوو، ڕایگه‌یاند" قایمقامی دوزخورماتوو به‌ فه‌رمی له‌ پۆسته‌كه‌ی دوور خرایه‌وه‌ و كه‌سێكی توركمانی شیعه‌ی سه‌ر به‌ رێكخراوی به‌در به‌ ناوی (حه‌سه‌ن زه‌ین ئەلعابدین) له‌ شوێنی دانراوه‌. ‌ پاش ئەوەی دادگای ئیداری به‌غدایش بڕیاری له‌ به‌رژەوه‌ندیی حه‌شده‌كه‌ داوه‌، دوێنێ سێشەممە پارێزگاری سه‌ڵاحه‌ددین فه‌رمانی ده‌ستبه‌كاربوونی داوه."

وتیشى " بڕیاره‌كه‌ی دادگا و پارێزگای سەڵاحەددین سیاسییه‌، چونکە هۆكاری لادانی بۆ ئه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌، قایمقامی پێشوو کە کوردە پشتگیری له‌ ریفراندۆم كردووه‌ و له‌ كاتی داگیركردنی خورماتوویش هاوكاری هێزه‌كانی حه‌شد و هێزه‌ عێراقییه‌كانی نه‌كردووه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.