بەرێوەبەرێتی سەرپەرشتیاری و كۆنترۆڵی جۆری لیستی ناوی پاڵێوراوانی بۆ وەرگرتنی پلەی سەرپەرشتیاریی پەروەردەیی بڵاو كردەوە ئاماژەش بەوە دەكات لە هەفتەی داهاتووە چاوپێكەوتن لەگەڵ ئەو پاڵێو راوانەدا دەكرێت بۆ وەرگرتنیان.
دوای ئەوەی لە سەرەتای ئەمساڵەوە بە چەند قۆناغیك ژمارەیك مامۆستا بۆپلەی سەرپەرشتیكردن تاقیكردنەوەیان ئەنجامدا، ئەمرۆ پێنجشەممە بەرێوەبەرێتی سەرپەرشتیاری و كۆنترۆڵی جۆری لیستی پاڵێوراوەكانی بۆ وەرگرتنی پلەی سەرپەرشتیاریی پەروەردەیی بڵاو كردەوە.
ئەو مامۆستایانەی كەناوەكانیان راگەیەنراوە دەبنە سەرپەرشتیار لەپەروەردەكانی سنوری پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی راپەرین و پارێزگای هەڵەبجە لەرۆژی 5/8/2018ەوە چاوپێكەوتن بۆ ئەو پاڵێوراوانە بەرێوە دەچێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.