عەلی بەندی بەرپرسی ئۆفیسی دهۆکی کۆمسیۆنی هەڵبژاردن و راسپرسی هەرێم ڕایگەیاند، لە سنوری پارێزگاکە ٧٢٢ هەزار کەس مافی دەنگدانیان هەیە بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان.
ئاماژەی بەوەشکرد، ٤٧ بنکە و ٤٥٦ وێستگە لە پارێزگای دهۆک کراوەتەوە بۆ تۆمارکردنی ناوی هاووڵاتیان و هەتا ئێسـتاش ٢٦ هەزار کەس ناوی خۆیان تۆمارکردووە.
بەرپرسی کۆمسیۆنی دهۆک وتیشی سەرجەم بنکەکان لە ڕۆژی ١١ی ئەم مانگەدا بە ڕووی هاووڵاتیاندا دەکرێتەوە بۆ تۆمارکردنی ناوی خۆیان.
ئەوە لە کاتێکدایە، لە ڕۆژی ٢٩ی مانگی ڕابردوودا تەواوی لایەن و هێزە سیاسییەکانی کوردستان ناوی کاندیدەکانی خۆیان پێشکەش بە کۆمسیۆنی هەڵبژاردن و ڕاپرسی هەرێم کرد بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان.
بڕیارە لە ڕۆژی ٣٠ ئەیلولی داهاتوودا هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئەنجام بدرێت، بۆ ئەو مەبەستەش ٣ ملیۆن و ٨٨ هەزار و ٦٤٢ کەس لە هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان مافی دەنگدانیان هەیە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.