ن/ د.ئه‌یوب عه‌بدوڵڵا
له‌ناو فه‌قێكاندا ده‌نگخۆش په‌یدا ده‌بوون. له جه‌ماعه‌تی شێخه‌كانی (سهلان)یه‌كیان ده‌نگخۆش بوو. براگه‌وره‌یان مه‌لا شێخ محه‌ممه‌دی كوڕی شێخی سه‌ڵان مرۆیه‌ك بوو ده‌تگوت فریشته‌یه.
گه‌نجی هێنده ئه‌ڕباب و شیرنئاكار هه‌ر نابێته‌وه. ئه‌ویش زۆر به گه‌نجی ڕۆیی. وای كه له چنارۆكهوه به‌ره‌و شاخه‌كانی كوێستانان ڕاده‌ماین و مه‌لا شێخ محه‌مه‌د یه‌ك یه‌ك ناویان و ههوارهكانیان و لووتكهكانیان و گوندی ده‌وروبه‌ریانی باس ده‌كرد. له‌وم بیست لووتكه‌ی ((ئاراسن)) نزیكی دێی سه‌ڵانی ئه‌وانه. چه‌ندی حه‌ز ده‌كرد و حه‌زم ده‌كرد هاوینێكیان بچمه لایان و له‌و شاخانه گه‌شت و گه‌ڕان بكه‌ین.
به‌ر له خۆی ئامۆزایه‌كی، مه‌لا شێخ محه‌مه‌د، چه‌ند ساڵان لای باوكمی خوێند و هاوینان ده‌هاته چنارۆك به‌ڵام ته‌بیاتی جودا بوو له مه‌لا شێخ محه‌مه‌د، هه‌میشه كنارهگیر بوو له ته‌مه‌نیشدا ڕه‌نگه به ده ساڵ پتر له‌و گه‌وره‌تر بوو ناشزانم چی به‌سه‌رهاتووه.
٭ناوی ڕاستینه‌ی ناوی ئه‌و گونده ((سه‌ران))ه یاخود ((سه‌ڵان - سهلان))ه خهڵقهكهی ئه‌و ناوه ده‌ڵێن ((سه‌ران)) چونكه ئه‌گه‌ر سه‌ڵان - یش بێت هه‌ر ده‌ڵێن سه‌ران وه‌ك به شه‌قڵاوه ده‌ڵێن شه‌قراوه. ڕێی تێده‌چێ سه‌ران بێت له‌به‌ر به‌رزایی جێگه‌كه‌ی."
چه‌ند ڕۆژێك له‌مه‌وبه‌ر، دكتۆر زانا ئه‌حمه‌دی هاوڕێم وێنه‌ی ئه‌و په‌ره‌گرافه‌ی سه‌ره‌وه‌ی (گه‌شتی ژیانم)ی هزرمه‌ندی گه‌وره‌ی كورد، مامۆستا مه‌سعوود محه‌ممه‌دی بۆ ناردم، ئه‌وه‌ی ئه‌و ناردوویه ڕه‌نگه هیی چاپی (ئاراس) بێ و ئه‌وه‌ی من لێره دامناوه هیی چاپی ئهلكتڕۆنییه و له ماڵپه‌ڕی مامۆستاوه وه‌رگیراوه.
ده‌رباره‌ی ده‌نگخۆشان، دوور نییه مه‌به‌ستی شێخ تاهیری كوڕی شێخ نه‌جیمی سه‌ران بێت كه ده‌نگێكی زوڵاڵی هه‌بوو، ئه‌و به تهخهڵڵوسی زوهدی شیعریشی نووسیون، كه به داخه‌وه تا ئێستا شیعره‌كانی چاپ نه‌كراون.
مامۆستا باسی دوو مه‌لا محه‌ممه‌د ده‌كات، یه‌كه‌میان، كه وا دیاره له‌گه‌ڵ مامۆستا مه‌سعوود محه‌ممه‌ددا په‌یوه‌ندییه‌كی دۆستانه‌یان دهنێواندا بووبێ، كوڕی شێخ كاكه‌مینی سه‌ران و نه‌وه‌ی پیری كۆسه‌یه، كه شێخ كاكه‌مین و كوڕه‌كانی، گوندی ((بله‌ی ژۆری))یان له دۆڵی بله و مه‌له‌كان ئاوا كردبووه‌وه و لێی نیشته‌جێ بووبوون. ئه‌و گه‌نجه شیرنئاكاره له وێنه‌كه‌دا، له‌گه‌ڵ هه‌ردوو براكه‌ی، شێخ نه‌جیم و شێخ ئه‌حمه‌د ده‌رده‌كه‌وێت، كه دیاره دوای وه‌رگرتنی ئیجازه‌ی مه‌لایه‌تی و به جلوبه‌رگی مه‌لایانه‌وه، دوور نییه هه‌ر به‌و بۆنه‌یه‌وه‌ش ئه‌م وێنه‌یه گیرابێت. به‌داخه‌وه مه‌لا شێخ محه‌ممه‌د وه‌ك مامۆستاش ده‌ڵێت زۆر به گه‌نجی ڕۆیی، له ساڵی ۱۹٤۱ له گوندی بله‌ی ژۆری، تووشی ژانه‌سك ده‌بێ و هه‌ر به‌و هۆیه‌وه‌ش گیان له‌ده‌ستده‌دات و جوانه‌مه‌رگ ده‌بێت، كه به زمانی پزیشكان ئه‌م حاڵه‌ته (Acute abdomen)ی پێ ده‌ڵێن. دیاره ماوه‌یه‌كی زۆریش به‌سه‌ر وه‌رگرتنی ئیجازه‌ی مه‌لایه‌تیدا ڕهتنهبووبوو كه ئاوا كۆتایی به ژیانی هات!
هه‌رچی شێخ مه‌لا محهممهدهكهی دیكه‌یه، كه مامۆستا ده‌ڵێ كنارهگیر و دووره‌په‌رێز بوو، ئه‌وه‌یان كوڕی شێخ مه‌لا مه‌حموود و نه‌وه‌ی پیری كۆسه‌یه و وه‌ك مامۆستا ئاماژه‌ی پێ داوه، ئامۆزای ئه‌وه‌ی یه‌كه‌میانه، ئه‌ویان كه مامۆستا نازانێ تا ئه‌و كاته‌ی گه‌شتی ژیانیی نووسیوه چیی به‌سه‌رهاتووه، هه‌ر نشیمه‌نی گوندی سه‌ران بووه و له دواییهكانی ساڵی ۱۹٦۹دا وه‌فاتی كردووه.
په‌یوه‌ندیی بنه‌ماڵه‌ی مه‌لای گه‌وره به شێخانی سه‌رانه‌وه پته‌و بووه، شێخ مه‌لا عه‌بدوڵڵای باپیری باوكم كه خۆیشی زانایه‌كی هه‌ڵكه‌وتوو و مودهڕڕیسێكی موجیز بووه، یه‌كێك بووه له‌وانه‌ی له لایه‌ن مه‌لای گه‌وره‌وه ده‌ستنیشانكراوه تا بچنه زانكۆی ئه‌زهه‌ر بۆ خوێندنی باڵا، به‌ڵام پیری كۆسه‌ی باوكی ڕازی نه‌بووه حوجره‌ی سه‌ران چۆڵ و بێ ته‌دریس بمێنێته‌وه، بۆیه‌ش شێخ مه‌لا عه‌بدوڵڵا كه به (ده‌هله‌وی)ش ناویان بردووه ده‌ستبه‌رداری ئه‌و پێشنیازه‌ی جه‌نابی مه‌لای گه‌وره و ئه‌و ئاره‌زووه‌ی خۆشی ده‌بێ و به‌هۆی نه‌خۆشییه‌كی دهماریشهوه له ته‌مه‌نێكی زوودا دنیای دوون جێده‌هێڵێ.
باپیره‌شم به‌ڕه‌حمه‌ت بێ، كه هێنده‌ی نه‌خوێندبوو ببێته مه‌لا، بۆی ده‌گێڕامه‌وه كه ماوه‌یه‌ك له حوجره‌ی مه‌لای گه‌وره فه‌قێ بووه و له‌گه‌ڵ كوڕانی مه‌لای گه‌وره، مه‌سعوود و فاڕووقیش نێوانی خۆش بووه، دیاره له ته‌مه‌نیش لێكه‌وه نزیك بوون.
مامۆستا مه‌سعوود هێنده به هوردهیه، ئه‌وه‌شی تێبینی كردووه كه ئه‌و گونده به سێ چه‌شن ناوی دێت، سه‌ران، سهلان و سه‌ڵان. خه‌ڵكی ئه‌و ناوه وه‌ك مامۆستا ده‌فه‌رموێ، ده‌ڵێن سه‌ران و ئه‌وه‌شی پێكاوه كه ڕێی تێده‌چێ ئه‌وه ناوه ڕاستینهكه بێت، له‌به‌ر به‌رزایی جێگاكه‌ی. دروست وایه، سه‌ران له‌و گوندانه‌ی ئه‌و ناوچه‌یه له هه‌مووان به‌رزتره و له سه‌رووی ئه‌وانه، ناوی سه‌رانیش هه‌ر له‌وه‌وه هاتووه.
هه‌رچیی سه‌لانه، ئه‌وه‌یان پتر مه‌لاكانی بنه‌ماڵه‌ی شێخان كه به عه‌ره‌بی ده‌یاننووسی، ئاوایان ده‌نووسی (سلان)، دیاره له‌وه‌دا نه‌یانپێكاوه و ده‌بووا به عه‌ره‌بیش هه‌ر (سران) بنووسن.
ده‌رباره‌ی سهڵانیش، كه مامۆستا به شه‌قراوه و شه‌قڵاوه‌ی ده‌شوبهێنێ، ڕاستییه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه خزمانی باڵه‌ك لامی قه‌ڵه‌و به‌كاردێنن وه‌ك سلێمانی، هه‌مووشیان ده‌ڵێن سه‌ڵان، ئێ خۆ سه‌ر قه‌ت نابێ به سه‌ڵ، سه‌ران بۆ بۆته سه‌ڵان؟ ئیدی ئاوا بۆته باو. خزمانی بنه‌ماڵه‌ی كاكی سه‌ردڕه‌ی دۆڵی خانه‌قاش هێند له زاریان خۆشه كه ده‌ڵێن سه‌ڵان، سهرانت له‌پێش چاو ده‌كه‌وێت!
كوردستان تیڤی/ كامران حاجی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.