سه‌نته‌ری گه‌ردوونناسی نێوده‌وڵه‌تی كه باره‌گاكه‌ی له ئه‌بو زه‌بی پایته‌ختی ئیماراته، راگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكردۆته‌وه‌و رایگه‌یاندووه: چاودێری كردنی مانگ له ئێواره‌ی رۆژی شه‌ممه‌وه كه ده‌كاته 11ی ئاب ده‌ست پێده‌كات، هاوكات ئه‌و رۆژه‌ش به‌شێكی خۆرگیران رووده‌دات.
سه‌نته‌ره‌كه له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌یدا ده‌ڵێت: هه‌ندێك وڵاتی ئیسلامی له رۆژی شه‌ممه كه ده‌كاته 11ی ئاب به‌دوای بینینی مانگدا ده‌گه‌رێن، ئه‌و كاته‌ش مانگ به‌ر له ئاوابوونی خۆر ئاوا ده‌بێت.
هه‌روه‌ها ده‌شڵێت: ئه‌وكاته‌ی مانگ ئاوا ده‌بێت له هیچ وڵاتێكی ئیسلامی مانگ نه به‌چاو نه بهتلیسكۆب نابینرێت، بۆیه رۆژی یه‌ك شه‌م 12ی ئاب ته‌واوكه‌ری مانگی زیلقهعدهیه و رۆژی دووشه‌م 13ی ئاب یه‌كه‌م رۆژی مانگی زیلحجه‌یه، بۆیه ئێواره‌ی رۆژی سێشه‌م 21 ی ئاب چاودێری بینینی مانگ ده‌كرێ و رۆژی چوارشه‌مه‌ش 22ی ئاب ده‌بێته یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی قوربان.
ئاماده‌كردنی: رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.