Erbil 6°C دووشەممە 13 کانوونی دووەم 01:19

پیاوێک له‌ ڕانیه‌ ئاگری له‌ جه‌سته‌ی خۆی به‌ردا

كه‌مئه‌ندامی سه‌نگه‌ر بووه‌
کوردستان TV
#7
100%

ئه‌مڕۆ 1ی ئابی 2018 له‌ ناحیه‌ی چوارقوڕنه‌ی سه‌ر به‌ ئیداره‌ی ڕاپه‌ڕین پیاوێك گڕ له‌ خۆی به‌رده‌دات

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ نه‌خۆشخانه‌ی گشتی ڕانیه‌ به‌ ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: به‌یانی ئه‌مڕۆ له‌ ناحیه‌ی چوارقوڕنه‌وه‌ پیاوێك به‌ سووتاوی هێنرایه‌ نه‌خۆشخانه‌، كه‌ به‌گوته‌ی كه‌س و كاره‌كه‌ی خۆی خۆی سووتاندووه‌.

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ ڕاشیگه‌یاند: دوای چاره‌سه‌ری سه‌ره‌تایی بۆی، به‌هۆی به‌رزی ڕێژه‌ی سووتاوییه‌كه‌ی كه‌ به‌گوێره‌ی ڕاپۆرتی پزیشكی له‌ %50ی جه‌سته‌ی سووتابوو، بۆ ده‌ربازكردنی گیانی ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی سلێمانی كرا.

ڕاشیگه‌یاند: به‌ پێی تۆماری پۆلیس ئه‌و كه‌سه‌ كه‌مئه‌ندامی سه‌نگه‌ر بووه‌ و له‌ ئێستاشدا  پیشه‌ی كاسبه‌ و له‌سه‌ر عاره‌بانه‌ی ده‌ست له‌ ناو بازاڕی چوارقوڕنه‌ كاسبی ده‌كات و تا ئێستاش هۆكاری خۆسووتاندنه‌كه‌ی نه‌زاندراوه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.