لهڕاگهیاندراوێكدا كهوێنهیهك دهست ماڵپهرى كوردستان تیڤى كهوتووه ، بهڕێوهبهرایهتى هاتووچۆى گهرمیان ڕایدهگهێنێت ، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ بەرواری۲۰۱٨/٨/۱ بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان (بەشی هاتوچۆی کەلار) بەهاوبەشی لەگەڵ هێزەکانی (ئاسایشی گەرمیان) و (پۆلیس گەرمیان) و (بەرگری فریاکەوتنی گەرمیان) هەستان بەدانانی بازگەیەکی کاتی لەناوشاری کەلار بەمەبەستی لێپێجینەوە لەو ئۆتۆمبیلانەی کە جام ڕەشن وپەردەبەکاردەهێنن بەشێوەیەکی نایاسایی و دەست بەسەرداگرتنی ئەو ئۆتۆمبێلانەی کە بێ سەرەتان و کۆنترۆڵ کردنی چەند حاڵەتێکی تری نایاسایی، هەروەها دانانی ئەم جۆرە بازگە و مەفرەزانە بەردەوامی دەبێت لە پێناو دابینکردنی ئارامی و ئاسایش و پاراستنی سەروماڵی هاووڵاتیان.
شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.