لهراگهیاندراوێكدا كهوێنهیهكى دهست ماڵپهرى كوردستان تیڤى كهوتووه ، بهڕێوهبهرایهتى پۆلیسى پارێزگاى سلێمانى ڕایدهگهێنێت ، شەوی ڕابردوو 31ی7ی2018 ، هێزەكانی بنكەی پۆلیسی سەرچنار سێ تۆمەتباریان دەستگیركرد كە هەستابوون بەلێدانی هاوڵاتییەك .
دوای ئەوەی هاوڵاتی ( أ ، ع ، م ) لەدایكبووی 1965 دانیشتوی سەرچنار شەوی ڕابردوو سكاڵای تۆماركرد لەدژی سێ تۆمەتبار كە هەستابوون بە لێدانی ، دەستبەجێ مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی سەرچنار توانییان هەمان شەو هەرسێ تۆمەتبار دەستگیر بكەن .
لەئێستاشدا تۆمەتباران :
( ی ، ڕ ، س ) لەدایكبووی 1981 .
(ه ، ڕ ، س ) لەدایكبووی 1999.
(س ، س ، ڕ ) لەدایكبووی 1990.
بەفەرمانی دادوەر و بەپێی ماددەی 430 لەیاسای سزادانی عیراقی بەندن و لەلایەن بنكەی پۆلیسی سەرچنارەوە پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ ڕوداوەكە كراوەتەوە .
شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.