Erbil 3°C دووشەممە 13 کانوونی دووەم 04:44

به‌ ڤیدیۆ.. تیمساحێک له‌ کاتى نمایشکردنێک په‌لاماری ده‌ستى ڕاهێنه‌ره‌که‌ى دا

خه‌ریك بوو قوڵى له‌ده‌ست بدات
کوردستان TV
100%

به‌پێ هه‌واڵێكى سپوتنیكى رووسى، دوێنى 31ى ته‌مموزى 2018، ڕاهێنه‌رێك له‌ كاتى ئه‌نجامدانى نمایشكردنیكدا بۆ سه‌ردانه‌كه‌رانى باخچه‌ى گیانه‌وه‌رانى چانگ راى له‌ وڵاتى تایله‌ند خه‌ریك بوو قوڵى له‌ده‌ست بدات.

باخچه‌ى گیانه‌وه‌رانى چانگ راى له‌ ئاماده‌بوونی میوانه‌كانه‌كاندا بۆ ته‌ماشاكردنى نمایشكردنى ڕاهێنه‌رێك له‌گه‌ڵ تیمساحى باخچه‌كه‌، له‌ گرته‌ ڤیدیۆكه‌دا ڕاهێنه‌رێكى ته‌مه‌ن 45 ساڵی كه‌ ناوى (تاو)ـه‌ ده‌ستى ده‌خاته‌ نێو ده‌مى تیمساحه‌كه‌ بۆ چه‌ند چركه‌یه‌ك به‌ڵام له‌ پڕ تیمساحه‌كه‌ ده‌مى داده‌خات و هه‌وڵى خواردنى ده‌ستى ڕاهێنه‌ره‌كه‌ى ده‌دات.

له‌نێو میوانه‌كان هاوسه‌ر و منداڵى تاوى ڕاهێنه‌ر ته‌ماشاى نمایشه‌كه‌یان ده‌كرد و رووداوه‌كه‌یان به‌ ڤیدێو گرتبوو.

تاوى ڕاهێنه‌ر خۆشبه‌ختانه‌ توانیى ده‌ستى ڕابكێشێت و له‌ ده‌مى تیمساحه‌كه‌ ده‌ریبێنى، به‌ڵام ڤیدێوكه‌ نیشانى ده‌دات چۆن به‌شێوه‌یه‌كى خراپ ده‌ستى ڕاهێنه‌ره‌كه‌ خوێنى لێ به‌رده‌بێت، ڕاهێنه‌ره‌كه‌ ئێستا ته‌ندروستی باشه‌ و له‌ ماوه‌یه‌كى زوو ده‌ست به‌ كارى خۆى ده‌كاته‌وه‌ له‌گه‌ڵ ئاژه‌ڵه‌ خشۆكه‌كان.


ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕانى/ سیروان عه‌زیز

شێوازی ژیان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.