سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 1/8/2018 نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له میخال سڤۆبۆدا كونسولی نوێی كۆماری چیك له هه‌رێمی كوردستان و شاندێكی یاوه‌ری كرد.
له دیدارێكدا سڤۆبۆدا ئاماژه‌ی به په‌یوه‌ندییه دۆستانه و دێرینه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و چیك كرد و سوپاسی هاوكاری و ئاسانكارییه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی بۆ كونسولی پێشوو كرد و هیوای به‌رده‌وامیی هاوكارییه‌كانی خواست، هه‌روه‌ها ئاماده‌ییی وڵاته‌كه‌ی بۆ هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌تی له بواری زانستیدا ده‌ربڕی و كردنه‌وه‌ی زانكۆی ته‌كنیكیی چیكی له هه‌ولێر به هه‌نگاوێك به‌م ئاراسته‌یه له‌قه‌ڵه‌م دا، ئه‌مه جیا له‌وه‌ی كه چه‌ند ڕێكخراوێكی چیكی له بواری مرۆیی‌دا هاوكاریی ئاواره و په‌نابه‌ران ده‌كه‌ن.
لای خۆیه‌وه سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان پیرۆزبایی ده‌ستبه‌كاربوونی له سڤۆبۆدا كرد و هیوای سه‌ركه‌وتنی له كاره‌كانیدا بۆ خواست و هاوكاری و ئاسانكاریی حكوومه‌تی هه‌رێمی بۆ كار و چالاكییه‌كانی نیشان دا و جه‌ختی له په‌یوه‌ندییه دێرینه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و چیك كرده‌وه و ده‌ستخۆشی لێ‌كردن بۆ كردنه‌وه‌ی زانكۆی ته‌كنیكیی چیكی له هه‌ولێر و ئاماده‌یی هه‌رێمی كوردستانی بۆ به‌ره‌وپێشبردنی هاوكاری و په‌ره‌پێدانی زانستی و بواره‌كانی دیكه‌ش ده‌ربڕی.
تاوتوێكردنی بارودۆخی ناوچه‌كه و پرۆسه‌ی سیاسی و ڕه‌وشی ئه‌منی له عێراق، لایه‌نێكی دیكه‌ی دیداره‌كه بوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.