Erbil 3°C دووشەممە 13 کانوونی دووەم 04:44

به‌ وێنه‌.. له‌سه‌ر ڕێگاى هه‌ولێر-کۆیه‌ ڕووداوێکى دڵته‌زێن ڕوویدا قوربانی لێکه‌وته‌وه‌

له‌راگه‌یاندراوی هاتووچۆ
کوردستان TV
100%

فازڵ حاجى گوته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتووچۆى هه‌ولێر له‌هه‌ژماری خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یس بووك ڕایده‌گه‌ێنێت ، كاتژمیر7:30  سه‌ر له‌به‌یانی ئه‌مڕۆ له‌سه‌ر ڕێگای هه‌ولیر -  كۆیه‌ له‌دۆڵی سماقوڵی  ، دووئۆتۆمبێل له‌جۆره‌كانی كرۆلا ولاندكرۆزی تایبه‌ت پێكیان دادا ڕووبه‌روو ،  له‌ئه‌نجامی ڕووداوه‌كه‌  شۆفێری كرۆلا تایبه‌ته‌كه‌ له‌شوێنی ڕووداوه‌كه‌ گیانی له‌ده‌ستدا  ، 4 سه‌رنشینی تریش زامداربون به‌زامی هه‌مه‌جۆر 


 فازڵ حاجی ڕاشیده‌گه‌ێنێت هۆكاریش بۆكه‌وتنه‌وه‌ی ڕووداوه‌كه‌ ته‌سكی ڕێگایه‌كه‌و كه‌می ئاستی بینینه‌ ،  له‌هه‌مان كاتدا تیژڕۆییش بوبو چونكه‌ كرۆلایه‌تایبه‌ته‌كه‌ به‌هۆی تیژڕۆییه‌وه‌ له‌شه‌قام لایدابوو و خۆی كێشابوو  به‌گادریلی ڕێگایه‌كه‌ و له‌دواییش گه‌رابۆوه‌  و خۆی كێشابوو به‌لاندكرۆزه‌كه‌

 گوته‌بێژى هاتووچۆى هه‌ولێر ڕاشیگه‌یاند ،  ڕێنمایمان بۆ شۆفێرانی به‌ڕێزمان ئه‌گه‌ر شه‌قامه‌كان خراپ بون و ىئاستی بینین كه‌م بوو  خێراییه‌كانتان كه‌م بكه‌نه‌وه‌

 

111232123200

شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.