شه‌وی ڕابردوو له یه‌كێك له گه‌ڕه‌كه‌كانی شاری كه‌ركوك پێشمه‌رگه‌یه‌ك به جه‌ڵته‌ی دڵ گیانی له‌ده‌ست دا و به بیستنی هه‌واڵی مه‌رگی كوره‌كه‌یان دایكی و كۆرپه‌له‌یه‌ك كه هێشتا نه‌هاتۆته دونیاوه گیان له ده‌ست ده‌ده‌ن.
"عه‌دنان عومه‌ر نه‌ریمان" ئه‌و پێشمه‌رگه‌یه كه شه‌وی ڕابردوو له‌گه‌ڕه‌كی ڕاپه‌ڕینی شاری كه‌ركوك به هۆی جه‌ڵته‌ی دڵه‌وه گیانی له‌ده‌ستدا.
له پاش بیستنی هه‌واڵه‌كه دایكی كوره‌كه له تاو مه‌رگی ڕۆڵه‌كه‌ی توشی جه‌ڵته‌ی دڵ ده‌بێت و ئه‌ویش ده‌ستبه‌جێ گیان له‌ده‌ستده‌دات.
خوشكی كوڕه‌كه كه هاوكات دووگیان بووه و له به‌ر خه‌می له‌ده‌ستدانی دایك و براكه‌ی توشی خوێنبه‌ربوون ده‌بێت و به داخه‌وه منداڵه له‌دایك نهبووهكهی له‌بار ده‌چێت و ئێستاش باری ته‌ندروستی ناجێگیره.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.