له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا بڕیاردرا كه سه‌رجه‌م موه‌لیده ئه‌هلییه‌كانی شاروشارۆچكه‌كانی هه‌رێمی كوردستان پابه‌ندی ئه‌م خاڵانه بن.
به‌سه‌رپه‌رشتی قائیمقامی ناوه‌ندی هه‌ولێر، له دیوانی پارێزگای هه‌ولێر نوێنه‌رانی سه‌رپه‌رشتیارانی موه‌لیده ئه‌هلییه‌كانی پارێزگاكانی هه‌ولێرو دهۆك سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر نرخی موه‌لیده ئه‌هلییه‌كان له هه‌ر چوار شاره‌كان كۆبوونه‌وه‌و بریاریاندا..
1- نرخی موه‌لیده به پێی داتا بهیسێك ده‌بێت كه تیایدا سه‌رجه‌م بڕه‌كانی كاركردنی موه‌لیده‌كان و فاكته‌ره‌كانی یه‌ك ده‌بێت ، جگه له‌نرخی گاز‌و كاتژمێره‌كانی كاركردن كه جیاواز ده‌بێت.
2- هه‌رسێ مانگ جارێك لێژنه‌ی باڵای پارێزگاكان بۆ پێداچوونه‌وه كۆده‌بنه‌وه.
3- یه‌كخستنی رۆژی راگه‌یاندنی نرخی مانگانه‌ی موه‌لیده.
4- پێویسته خاوه‌ن موه‌لیده‌كان پابه‌ندی نرخ بن، به پێچه‌وانه‌وه به‌رپرسیار و رووبه‌رووی یاسا ده‌بنه‌وه.
5 - ناوه‌ڕۆكی ئه‌م كۆنووسه له مانگی ئابه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێت.
ئاماده‌كردنی: رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.