Erbil 8°C دووشەممە 13 کانوونی دووەم 08:22

سنوری گه‌رمیان ئاگر لە کەمپی ئاوارەکان کەوتەوە

هیچ زیانیكی گیانی بەدواوە نەبوو
کوردستان TV
#7
100%


ئاگر لەکەمپی ئاوارەکانی تازەدێ کەوتەوە و بەهۆی ئاگرەکەوەشەوە بەشێک لە کابینەکانی کامپەکە سوتاون.

نێوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە، یەكێك لە كابینەكانی كەمپی تازەدێ كە تایبەتە بە ئاوارەكان گڕ دەگرێت و بەو هۆیەشەوە زیانێكی زۆری ماددی بەخاوەنی كابینەكە دەگەیەنێت كە ئاوارەیەكی بەڕەگەز عەرەبە.

بێستون ژاڵەیی بەڕێوەبەری کاروباری مرۆی لەئیدارەی گەرمیان،  ڕایگەیاندوە كاتژمێر 12:30 خولەكی نیوەڕۆی ئەمڕۆ 2018/7/31 یەكێك لەكابینەكانی كەمپی ئاوارەكانی تازەدێ گڕی گرت و سوتا، كەمپی تازەدێ دەكەوێتە سنوری شاری كەلار لەسەر ڕێگای گشتی سلێمانی - كەلار .

ئەوەشی رونكردۆتەوە، ئەو رووداوە هیچ زیانیكی گیانی بەدواوە نەبوو، جگە لەزیانی ماددی و ئەو كابینەیەش ماڵی هاووڵاتیەكی عەرەبە و دانشتووی (جرف الصخر) تیادا نشتەجێبوون بۆ ماوەی زیاتر لەدوو ساڵ بەناوی (چیا محمد مستەفا).

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.