Erbil 30°C دووشەممە 16 ئەیلوول 22:08

هه‌ندێک کات خواردنه‌وه‌ی ئاو زیانی ده‌بێت

خواردنەوەی ئاوی سارد لە بەیانیاندا کاری هەرس تێكدەدات
کوردستان TV
100%

ئاشكرایه‌ ئاو شله‌یه‌كی زۆر پێویسته‌ بۆ جه‌سته‌ و بۆ چالاككردن و كاركردنی سه‌رجه‌م ئه‌ندام و كۆئه‌ندامه‌كانی له‌ش سوودی  زۆری هه‌یه‌ ،هه‌ر بۆیه‌ پێویسته‌ به‌ به‌رده‌وامی و به‌ بڕی پێویست رۆژانه‌ ئاو بخورێته‌وه‌ .

به‌ڵام ئه‌و ئاوه‌ی كه‌ زۆر به‌ سووده‌ بۆ مرۆڤ ، هه‌ندێك جار نه‌خورێته‌وه‌ باشتره‌ ، چونكه‌ له‌ بری سوود زیان به‌ جسته‌ ده‌گه‌یه‌نێت ، ماڵپه‌ری masrawy بۆمان روونده‌كاته‌ چ كاتێك پێویسته‌ خۆمان له‌ خواردنه‌وه‌ی ئاو به‌ دوور بگرین .

له‌ هه‌واَله‌كه‌ی مالپه‌ری masrawy هاتووه‌ كه‌ راسته‌وخۆ له‌ پێش و له‌ دوای نانخواردن نابێت ئاو بخورێته‌وه‌ ، له‌به‌ر ه‌وه‌ی ڕێگە لە گەدە دەگرێت ترشەڵۆکی پێویست دەربدات بۆ شیکردنەوەی خۆراکەکان و ناهێڵێت بەباشی ماددە خۆراکییەکان بمژرێت ، هه‌روه‌ها ئاو خواردنه‌وه‌ پێش خەوتن دەبێتە هۆی تێکچوونی خەوی مرۆڤ  و بەخەبەرهاتنەوە ی بۆ چەند جارێك .

هه‌ر له‌ هه‌واڵه‌كه‌دا هاتووه‌ كه‌ خواردنەوەی ئاوی سارد لە بەیانیاندا زۆر زیان بە جەستە دەگەیەنێت و کاری هەرس تێكدەدات و دەبێتە گۆی هەوکردنی قوڕگ و کۆئەندامی هەناسە ، له‌ دوای وه‌رزشكردنیش خواردنه‌وه‌ی ئاو ده‌بێته‌ هۆی زیادبوونی لێدانی دڵ و هەستکردنی بە ماندووێتی لەگەڵ سەر ئێشە و سەرگێژخواردن .

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.