Erbil 8°C دووشەممە 13 کانوونی دووەم 08:24

چین ئۆتێلێک له‌ شێوه‌ی په‌لکه‌ زێرینه‌ دروستده‌کرێت

له‌گه‌ل هه‌ردوو ژینگه‌ی ووشكانی و ئاودا خۆی ده‌گونجێنێت
کوردستان TV
100%


 
له‌ وڵاتی چین ئۆتێلێكی ناوازه‌ به‌ ناوی ark  له‌ شێوه‌ی په‌لكه‌ زێرینه‌ دروستده‌كرێت كه‌ پێكهاته‌ی باڵه‌خانه‌كه‌ی چه‌ماوه‌ی ته‌خته‌یی و ئاسنین .

ئه‌م ئۆتێله‌ له‌ جیاتی په‌نجه‌ره‌ رووپۆشێكی پلاستیكی هه‌یه‌ كه‌ خۆی خاوێن ده‌كاته‌وه‌ و له‌ هه‌مان كاتیشدا خۆشی و چێژ ده‌به‌خشێت به‌و كه‌سانه‌ی له‌ ئۆتێله‌كه‌ ده‌مێننه‌وه‌ .

ئۆتێلی art جگه‌ له‌وه‌ی كه‌ 7 ئه‌ستێره‌یه‌ چه‌ند گرنگییه‌كی تایبه‌تی تێدا به‌دی ده‌كرێت ، یه‌كێك له‌م شته‌ گرنگانه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی وا دروستكراوه‌ ده‌توانێت له‌گه‌ل هه‌ردوو ژینگه‌ی ووشكانی و ئاودا خۆی بگونجێنێت ،  رووناكییه‌كه‌ی به‌ شێوه‌یه‌ك ته‌رخانكراوه‌ كه‌ به‌ رۆژ پشت به‌ تیشكی خۆر ده‌به‌ستێت هه‌روه‌ها به‌رگه‌ی بوومه‌له‌رزه‌ش ده‌گرێت .

جێی باسه‌  ئه‌م ئوتێله‌ جوان و ناوازه‌ی art له‌ لایه‌ن ئه‌ندازیاری ناسراوی " ئه‌له‌كسانده‌ر " نه‌خشه‌ی بۆ كێشراوه‌ .

شێوازی ژیان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.