ستیڤن فەیگن كونسوڵی گشتی نوێى ئەمەریكا لە هەولێر، بەبۆنەی دەست بەكاربوونییەوە پەیامێكی بڵاوكردەوەو تێیدا رایدهگهینێت" واشنتۆن پابەندبوونێكی درێژخایەنی لە هەرێمی كوردستان هەیە، ئەو بە ئەركی خۆی هەڵدەستێت لە بەهێزكردنی پەیوەندییەكانی نێوان خەڵكی ئەمەریكا و هەرێم.
دەقی پەیامەكەی ستیڤن فەیگن سەر کونسوڵی نوێی ئەمەریکا لە هەولێر:-
ئەم كاتەتان باش، من ستیڤن فەیگن كونسوڵی گشتی ئەمەریكا لە هەولێر، زۆر خۆشحاڵم كە لێرەم لە هەرێمی كوردستانی عێراق.
ماوەی 21 ساڵە وەك دیپلۆملتكار كاردەكەم بە درێژایی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەوروپا و ئاسیای ناوین و لە شارەكانی قاهیرەو ئیسلام ئاباد و برۆكسل و بەغدا خزمەتم كردووە.
خۆم خەڵكی شاری نیویۆركم و ئێستا ئێستا واشینگتۆن دی سی پایتەختی نیشتیمانەكەم بە زێدی خۆم دەزانم، بەخۆشحاڵییەوە دەڕوانمە دەرفەتی ناسینی خەڵكی هەرێمی كوردستان و لە نزیكەوە ئاشنابوون بە كلتور و مێژووە زۆر دەوڵەمەندەكەی.
وتیشى" ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا پابەندبوونێكی درێژخایەنی لە هەرێمی كوردستانی عێراق هەیە، وە منیش بە ئەركی خۆم هەڵدەستم لە بەهێزكردنی پەیوەندییەكانی نێوان خەڵكی ئەمەریكا و خەڵكی ئێرە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.