Erbil 8°C دووشەممە 13 کانوونی دووەم 10:40

سەرۆکایەتی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک ڕاگرتنی دەسەڵاتەکانی ڕێبوار تاڵەبانی ڕەتکردەوە

هه‌ندێك له‌ سایته‌ هه‌واڵییه‌كان به‌ درۆ ده‌خاته‌وه‌
کوردستان TV
#7
100%


سەرۆکایەتی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک ئەو هەواڵانەی ڕەتکردەوە کە باس لەوە دەکەن دیوانی ئەنجومەنى وەزیرانی عێراق بە فەرمانێک دەسەڵاتەکانى ڕێبوار تاڵەبانی سەرۆکی ئەنجومەنى ڕاگرتووە.

ئەمڕۆ سێشەممە 31\7\2018، نووسینگەی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك، لە راگەیاندراوێکدا، کە سه‌رجه‌م ئه‌و هه‌واڵانه‌ كه‌ بڵاو كراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌ندێك له‌ سایته‌ هه‌واڵییه‌كان به‌ درۆ ده‌خاته‌وه‌، كه‌ له‌ لایه‌ن یه‌كێك له‌ ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نه‌وه‌ دراوه‌، گوایه‌ متمانه‌ له‌ ‌رێبوار تاڵه‌بانی، سه‌ندراوه‌ته‌وه‌ و ده‌سه‌ڵاته‌كانی هه‌ڵپه‌سێردراوه‌.

نووسینگەی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك، لەو راگەیاندراوەدا، ئەوەشی خستووەتەڕوو: سه‌رجه‌م ئه‌و هه‌واڵانه‌ كه‌ بڵاو كراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌ندێك له‌ سایته‌ هه‌واڵییه‌كان به‌ درۆ ده‌خاته‌وه‌ كه‌ له‌ لایه‌ن مەعن حەمدانی، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نه‌وه‌ دراوه‌ كه‌ گوایه‌ له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه‌ متمانه‌ له‌ رێبوار تاڵه‌بانی سه‌ندراوه‌ته‌وه‌ و سه‌رجه‌م ده‌سه‌ڵاته‌كانی هه‌ڵپه‌سێدراوه‌.

لە راگەیاندراوەکەدا، جەختیش لەوەش کراوەتەوە، کە هه‌ر بۆیه‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگا ئه‌و هه‌واڵه‌، به‌ درۆ ده‌خاته‌وه‌ و رایده‌گه‌یه‌نێت، كه‌ هیچ بنه‌مایه‌كی نییه‌ و سه‌رسورمانی خۆی له‌ هه‌ڵسوكه‌وتی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی ناوبراو ده‌ره‌برێت، كه‌ به‌بێ‌ پاڵپشتی به‌بێ‌ هیچ سه‌رچاوه‌یه‌ك ئه‌و جۆره‌ لیدوانه‌ ده‌دات.

ئاماژە بەوەش دراوە، کە هه‌ر بۆیه‌ ئه‌نجومه‌ن هه‌ڵده‌ستێت به‌ گرتنی رێكاره‌ یاساییه‌كان له‌ دژی ناوبراو، تاوه‌كو بگاته‌ ئه‌وه‌ی كه‌ ئامانجی چی بووه‌ له‌و جۆره‌ لێدوانه.‌

ئەمە لە کاتێکدایە، مەعن حەمدانی  ئەندامى ئەنجومەنى پارێزگای کەرکوک ڕایگەیاندووە، بە پێی فەرمانێکی دیوانی ئەنجومەنى وەزیرانی عێراق سەرجەم دەسەڵاتەکانی ڕێبوار تاڵەبانی ڕاگیراوە و ناتوانێت سود لە پێگەکەى وەرگرێت بۆ هیچ بڕیارێک.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.