سه‌ر له‌به‌یانى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 31 ى ته‌موزی 2018 ، به‌ئاماده‌بوونى كه‌ریم شنگالی وه‌زیری پێشمه‌رگه به‌وه‌كاله‌ت و كونسولى به‌ریتانیا و ژماره‌یه‌ك له‌به‌رپرسانى دیكه خه‌ڵاتى ڕێزلێنان بۆ 31 ئه‌فسه‌ری پێشمه‌رگه به‌ڕێوه‌چوو.
كه‌ریم شنگالی وه‌زیری ناوخۆی و وه‌زیری پێشمه‌رگه به وه‌كاله‌ت، دوای بەڕێوەچوونی مەراسیمی دەرچوونی 31 ئەفسەری بەڕێوەبەرایەتیی چاکسازی پێشمەرگە لەسەر دەستی راهێنەرانی سەربازیی هاوپەیمانان (بەریتانیا، ئەمریکا و ئەڵمانیا)، رایگەیاند: هەنگاوی کردەیی بۆ یەکگرتنەوەی هەردوو هێزی یەکەکانی 70 و 80 بەڕێوەیە و، پرۆگرامی چاکسازی لە وەزارەتی پێشمەرگە دەستیپێكردووە.
وەزیری پێشمەرگە بە وەکالەت لە کۆنفرانسە رۆژنامەوانییەکەدا گوتی، حكوومەتی ھەرێمی كوردستان و وەزارەتی پێشمەرگە لەگەڵ وڵاتانی ھاوپەیمان ھەوڵەكانمان خستووەتە گەڕ ھەتا لە بواری پێگەیاندن و ڕاھێنانی پێشمەرگە و پڕۆگرامەكانی تایبەت بە پێشمەرگەدا، كاری ھاوبەش بكەین.
كەریم شنگالی، ئاماژەی دا، ھەنگاوی یەكەم بۆ ئەو یەكخستن و یەكگرتنە نراوە، كە بریتییە لە دروستكردنی بەڕێوەبەرایەتییەك بۆ كۆكردنەوەی ھەوڵەكان و دانانی ستراتیژی یەكگرتنەوەكە، كە لە پیش شەڕی داعش سەرۆكی ھەریمی كوردستان و سەرۆكوەزیران و جێگری سەرۆكوەزیران بڕیاریان لەو ریفۆرم و چاكسازییە دابوو، بەڵام ھەرێمی كوردستان رووبەڕووی شەڕی داعش بووەوە و ساردی لەم بەرنامەیەدا كرد، چونكە لە شەڕدا بووین.
وەزیری پێشمەرگە بە وەكالەت ئاماژەی بەوەش كرد، ھیچ لایەنێك رێگر نییە لە یەكگرتنەوە و یەكخستنەوەی پێشمەرگە و ھیچ رێگرییەك بەدی ناكرێت.
كونسوڵی گشتی به‌ریتانیا له‌هه‌رێمی كوردستان له‌مه‌راسیمێكی تایبه‌ت به خه‌ڵاتكردنی ئه‌و ئه‌فسه‌ره پێشمه‌رگانه‌ی كه به‌شداریانكرد له به‌رنامه‌یه‌كی تایبه‌ت به چاكسازیی له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، رایگه‌یاند، به‌ریتانیا و وڵاتانی دیكه‌ی هێزی هاوپه‌یمانان له‌ساڵی 2015 له‌سه‌ر داوای سه‌رۆك بارزانی به‌رنامه‌یه‌كی تایبه‌تیان دیارییكرد، بۆ ئه‌نجامدانی چاكسازیی له‌نێو هێزی پێشمه‌رگه. ئاشكراشی ده‌كات، پڕۆسه‌ی ریفۆرمی نێو پێشمه‌رگه ھەنگاوی باشی بریووە.
گوتیشی: هه‌موو ئاماژه‌كان پێمان ده‌ڵێن كه پێویسته پێشمه‌رگه پڕۆفیشناڵتر و یه‌كگرتوو بن و پێداویستی ته‌واویشیان له‌به‌رده‌ست بێت، تاوه‌كو توانای ته‌واوی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی ئه‌منیان هه‌بێت كه دێته به‌رده‌میان.
كۆنسووڵی بەریتانیا، گوتیشی، بەریتانیا بەردەوامە لە یارمەتیدانی ھێزی پێشمەرگە لە دژی تیرۆر و داعش.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.