Erbil 8°C دووشەممە 13 کانوونی دووەم 10:42

سه‌رۆک بارزانی پێشوازی له‌ مه‌لیکه‌ مه‌زان کرد

نووسه‌ر و شاعیری ئه‌مازیغی و دۆستی گه‌ل كوردستان
کوردستان TV
#7
100%

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ 31ـی 7ـی 2018 له‌ سه‌لاحه‌ددین سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی پێشوازی له‌ نووسه‌ر و شاعیری ئه‌مازیغی و دۆستی گه‌ل كوردستان خاتوو مه‌لیكه‌ مه‌زان كرد.

له‌ دیداره‌كه‌دا خاتوو مه‌زان خۆشحاڵیی خۆی به‌ دیداره‌كه‌ ده‌ربڕی و گوتی ئه‌وه‌ بۆ من شه‌ره‌فێكی گه‌وره‌یه‌ له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌یه‌كی گه‌وره‌ی خه‌باتی ڕزگاریخوازی گه‌لان و سه‌رۆكێك كه‌ له‌پێناو مرۆڤایه‌تیدا سه‌ركردایه‌تیی شه‌ڕی دژی تیرۆریستانی كردووه‌ دانیشتووم و پێزانینی بۆ ڕۆڵ و قاره‌مانێتی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و خۆڕاگریی گه‌لی كوردستان هه‌بوو و وه‌ك نموونه‌یه‌كی زیندووی ئازادیخوازی و مرۆڤدۆستی پێناسه‌ی كوردستانی كرد.

ktv

سه‌رۆك بارزانی وێڕای به‌خێرهێنان، ڕێز و پێزانینی بۆ هه‌ڵوێسته‌ مرۆڤانه‌ و ئازایه‌نه‌ و دۆستانه‌كانی خاتوو مه‌زان پێشان دا و بۆ ئه‌و نووسین و ده‌ربڕینانه‌ی وه‌ك به‌رگریی له‌ گه‌لی كوردستان خستوویه‌تییه‌ڕوو، سوپاسی كرد.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.