Erbil 8°C دووشەممە 13 کانوونی دووەم 10:37

سەفین دزەیی: به‌غدا به‌رده‌وامه‌ له‌ناردنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم و مووچه‌ له‌هه‌ر 30 ڕۆژ جارێک دابه‌ش ده‌کرێت

مووچه‌ى مانگى پێنج له‌ 4 و 5 ده‌ستپێكى دابه‌شكردنى ده‌بێت
کوردستان TV
100%

 سه‌فین دزه‌یی گوته‌بێژى  حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به‌كوردستان تیڤى ڕاگه‌یاند  ،  به‌غدا پابه‌نده‌ به‌ناردنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستان ، به‌پێى ئه‌و ڕێكه‌وتنه‌ پێشووه‌ى له‌نێوان به‌غدا و هه‌ولێر ئه‌نجامدراوه‌ له‌كاتى خۆیدا بڕه‌ پاره‌ى به‌غدا ده‌خرێته‌ سه‌ر ژماره‌ حیسابى وه‌زاره‌تى دارایی و ئابووری هه‌رێمى كوردستان بۆ دابه‌شكردنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران 

 سه‌فین دزه‌یی ڕاشیگه‌یاند ، مووچه‌ دابه‌شكردن له‌هه‌ر 30 ڕۆژ جارێك دابه‌ش ده‌كرێت به‌سه‌ر فه‌رمانبه‌ران وه‌زاره‌ته‌كان و شوێنه‌كانى دیكه‌ به‌پێی خشته‌ى ڕاگه‌یاندراوى وه‌زاره‌تى دارایی و ئابووری


سه‌رچاوه‌یه‌كى به‌رپرسیش له‌وه‌زاره‌تى دارایی و ئابووری هه‌رێمى كوردستان به‌مالپه‌رى كوردستان تیڤى ڕاگه‌یاند ،  مووچه‌ى مانگى پێنج له‌ 4 و 5  ده‌ستپێكى دابه‌شكردنى مووچه‌ ده‌بێت

شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.