Erbil 11°C ھەینی 15 تشرینی دووەم 23:39

به‌ هۆی سه‌ختی که‌شوهه‌وای مانگی ته‌مووز 300 که‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌

له‌ دوو هه‌فته‌ی یه‌كه‌می ئه‌م مانگه‌دا
کوردستان TV
100%

به‌ پێی هه‌واڵێكی كیۆدۆی ژاپۆنی ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌ هۆی كاره‌ساته‌ سرووشتییه‌كان و سه‌ختی كه‌شوهه‌واوه‌ له‌ مانگی ته‌مووز له‌ ژاپۆن گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ گه‌یشته‌ ٣٠٠ كه‌س.

دامه‌زراوه‌كانی په‌یوه‌ندیدار به‌ كاره‌ساته‌كان له‌و وڵاته‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌ده‌ن كه‌ له‌ دوو هه‌فته‌ی یه‌كه‌می ئه‌م مانگه‌دا، به‌ هۆی بارانبارینی زۆر و لافاو رۆچوونی زه‌وی ٢٢٢ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و نۆی دیكه‌ش هێشتا چاره‌نووسیان نادیاره‌.

لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌ده‌ن كه‌ به‌ هۆی به‌زبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما بۆ سه‌رووی چل پله‌ی سه‌دی له‌ مانگی ته‌مووزدا، نزیكه‌ی ١٠٠ كه‌س كه‌ كێشه‌ی ته‌ندروستیان هه‌بووه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

پشتبه‌ستن به‌ زانیارییه‌كانی ناوه‌ندی كاره‌سات و ئاگركه‌وتنه‌وه‌ بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ له‌ ٣٠ی نیسانه‌وه‌ تاكو ٢٩ی ته‌مووز به‌ هۆی شه‌پۆلی گه‌رماوه‌ ١٢٥ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه‌.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.