Erbil 11°C ھەینی 15 تشرینی دووەم 23:54

کۆریاى باکوور ده‌ستى به‌ به‌رهه‌مهێنانى مووشه‌کی ئه‌تۆمى نوێ کردووه‌

سه‌ره‌ڕاى په‌یوه‌ندییه‌كه‌ى نێوان دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكى وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا
كۆریاى باكوور ده‌ستى به‌ به‌رهه‌مهێنانى مووشه‌كی ئه‌تۆمى نوێ كردووه‌
کوردستان TV
100%

به‌پێى هه‌واڵێكى واشنتۆن پۆستى ئه‌مریكى، سه‌ره‌ڕاى په‌یوه‌ندییه‌كه‌ى نێوان دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكى وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا و كیم جۆنگ ئون سه‌رۆك كۆریاى باكوور، به‌ڵام به‌م دواییانه‌ كۆریاى باكوور ده‌ستی به‌ به‌رهه‌مهێنانى مووشه‌كى بالیستى نوێ كردووه‌.

به‌رپرسێكى باڵاى ئه‌مریكا كه‌ نه‌یویستووه‌ ناوى ئاشكرا بێت به‌ واشنتۆن پۆستى ڕاگه‌یاندووه‌: مانگه‌ ده‌ستكرده‌ سیخورییه‌كانى وڵاته‌كه‌یان تێبینى ئه‌وه‌یان كردووه‌ كه‌ له‌ ناوچه‌یه‌كى كۆریاى باكوور چالاكى دروستكردنى مووشه‌كى بالیستى نوێ هه‌بووه‌.

هاوكات به‌رپرسه‌ ئه‌مریكییه‌كه‌ روونى كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ وێنه‌ى مانگه‌ ده‌ستكرده‌ سیخورییه‌كانى وڵاته‌كه‌ى ده‌ریانخستووه‌ چالاكى له‌و ناوچانه‌ به‌رده‌وامه‌ كه‌ له‌ ڕابردوودا شوێنى به‌رهه‌مهێنانى مووشه‌كى بالیستى بووه‌. 

 

ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕانى/ سیروان عه‌زیز 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.